جام کوردی - شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند: خۆشحاڵین بە راگەیاندن گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا دوای دانوستانگەلێکی چڕ.

پوختەی قسەکانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان:

 هەردوولا ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی ئۆپەراسیۆنەکان لە سەرجەم بەرەکاندا ڕادەگەیەنن، بە لوبنانیشەوە

 رێورەسمی فەرمی واژۆکردنی رێککەوتنەکە رۆژی هەینی 19ی حوزەیران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

 لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، نێوەندگیرەکان کاردەکەن بۆ ئاسانکاری لە ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەم هەفتەیەدا.

 سوپاسی ئەمریکا و ئێران دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکەن

 سوپاسی سەرکردایەتی دەوڵەتی قەتەر دەکەین بۆ پاڵپشتییەکانی لە گەیشتن بە رێککەوتن لە نێوان واشنتۆن و تاراندا

 سوپاسی سعودیە و تورکیا دەکەین بۆ هاوکارییەکانیان.