جام کوردی - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و هەروەها لابردنی دەسبەجێی گەمارۆی دەریایی ڕاگەیاند.

لە پەیامەکەی ترەمپ هاتووە: بەمەش ڕێگەپێدان دەدەم بە کردنەوەی گەرووی هورمز بەبێ هیچ باج و سەرانەیەک، و لادانی دەستبەجێی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا.

ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا بە سەرکەوتوویی تەواو بوو، و پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەم.

بۆ سەرجەم کەشتییەکانی جیهان: بزوێنەرەکانتان دابگیرسێنن با نەوت دەست بە ڕۆیشتن بکات.