جام کوردی ــــ پاش چەند مانگ لە نەبوونی ڕاهێنەری سەرەکی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی ئێران، دواجار فیدراسیۆنەکە ڕاهێنەرێکی کرواتی بۆ ئەم پۆستە هەڵبژارد.
عەلیڕەزا پاکدڵ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئێران لەم بارەیەوە وتی: دوای ئەو ڕێوشوێن و دانوستانانەی کە هەمانبوو، ڕاهێنەرێکی کرواتیمان بۆ ئەم پۆستە هەڵبژارد و دوای تەواوکردنی کارەکانی پەیوەست بە ڤیزە دێتە ئێران.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر مەرجەکانی ئامادەبوونی لە ئێراندا جێبەجێ بکرێن ئەوا ناونیشانی تەواوری ڕادەگەیەنرێت.
پێشتر ڕافائیلی ئیسپانی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی دەستی ئێرانی دەکرد، بەڵام نەیتوانی ئەنجامێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.