جام کوردی -دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی لوتکەی گروپی حەوت لە فەرەنسا سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران قسەی کرد و ڕایگەیاند کە پرۆسەی کردنەوەی گەرووی هورمز دەستی پێکردووە.
ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات "بە تەواوی واژۆ کراوە" و تا ڕۆژی هەینی ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژی هورمز بە تەواوی دەکرێتەوە.
ترەمپ بە ئاماژە بە پرسی ناڤۆکی ئێران هەروەها جارێکی دیکە بانگەشەی کرد کە تاران ڕازی بووە کە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەکە بەرچاوی چاودێریی توند دەبێت. لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەی هەڵگرتنی سزاکان پەیوەستە بە پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانییەوە.