جام کوردی ــــ بەرپرسی ڕێکخراوەی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان داڕشتنی پلانێکی سێ ساڵەی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی ڕاگەیاند و وتی: بە پشت بەستن بەو پلانە بەرهەمی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە لە 5.7 ملیۆن تۆنەوە بۆ 6.1 ملیۆن تۆن زیاد دەکات.
سەعید کەریمی ڕایگەیاند: جێبەجێکردنی سیستەمی گەرمەسێر، پەرەپێدانی گوڵخانەکان، زیادکردنی کەڵکوەرگرتن لە زەوی و جێبەجێکردنی پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنان لە ئاژەڵداریدا لە گرنگترین تەوەرەکانی ئەم بەرنامەیەن.
بە وتەی ناوبراو، بە کەڵکوەرگرتنی تەواو لە سیستمی گەرمەسێری، ساڵانە نزیکەی 600 هەزار تۆن بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی پارێزگاکە زیاد دەکرێت.
کەریمی بە ئاماژە بە جێبەجێکردنی پلانی زیادکردنی بەرهەم لە ئاژەڵداریەکاندا بە بەشداریی ستاد جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام(ڕە) زیادی کرد: ئەم پلانە کە 300 هەزار ئاژەڵ لە حەوت شاری ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە، ساڵانە نزیکەی 20 هەزار تۆن بۆ بەرهەمی ئاژەڵداری کرماشان زیاد دەکات. هەروەها پەرەپێدانی گۆڵخانە مۆدێرنەکان، لەوانەش جێبەجێکردنی گۆڵخانەی 14 هەزار هێکتاری "ژینۆرا" لە بەرنامەکانی دیکەی پێشبینی کراوی ئەم کەرتەن.
بەرپرسی ڕێکخراوەی جیهادی کشتوکاڵی کرماشان بە ئاماژەدان بەوەی کە زیاتر لە سەدا 25ی دامەزراندنی ئەو پارێزگایە لە کەرتی کشتوکاڵیدایە، جەختی لە سەر پێویستی ئاسانکاریی پشتیوانی بۆ ئەم کەرتە کردەوە و وتی: کرماشان بە هۆی سەرچاوە ئاوییە پێویستەکانییەوە توانای وەبەرهێنانی بەرزی لە کەرتی کشتوکاڵدا هەیە.
ناوبراو هەروەها نرخی گونجاوی بۆ هەر کیلۆ مریشک لە نێوان 375 بۆ 380 هەزار تمەن ڕاگەیاند و داوای لە جووتیارانی گەنم کرد کە بەرهەمەکانیان بە نرخی گەرەنتی کراوی 49 هەزار و 500 تمەن ڕادەستی ناوەندەکانی کڕین بکەن.
بەرهەمی کشتوکاڵی کرماشان لە سێ ساڵی داهاتوودا دەگاتە 6.1 ملیۆن تۆن
4 کاتژمێر لەمەوبەر