بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەشتەرگەرییەکە لەلایەن د."سوحبەت ڕەزایی"، پزیشکی پسپۆڕی گوێ و لووت و گەروو ئەنجامدراوە.

پچڕانی تەپڵی گوێ کێشەیەکی باوە لەم بوارەدا کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی لەدەستدانی بیستن و هەوکردنی پەیتا پەیتا و کەمبوونەوەی کوالیتی ژیانی نەخۆشەکان.

شێوازی ئەندۆسکۆپی بە بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتوو بەبێ پێویستی بە بڕینی بەربڵاو ئەنجام دەدرێت و ڕێگە بە پزیشکی نەشتەرگەریش دەدات کە بە وردی دەستی بگات بە پێکهاتەکانی ناوەوەی گوێ.

کەمبوونەوەی ئازار دوای نەشتەرگەری، کورتبوونەوەی ماوەی چاکبوونەوە، کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نەشتەرگەری و باشتربوونی دەرئەنجامی چارەسەرکردن لە گرنگترین سوودەکانی ئەم ڕێگایەن.

جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئەم نەشتەرگەرییە لە کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا (ع) ئاماژەیە بۆ پەرەپێدانی توانای پسپۆڕی و کەرەستەی ناوەندە پزیشکییەکانی کرماشان و هەنگاوی سیستەمی تەندروستی پارێزگا بەرەو کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا پزیشکییە مۆدێرنەکان؛ کردارێک کە دەتوانێت دەستڕاگەیشتنی نەخۆشەکان بە خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکان زیاد بکات و پێویستی ناردنیان بۆ پارێزگاکانی دیکە کەم بکاتەوە.