بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە؛
بسم الله قاصم الجبارین فَمَنِ اعْتَدَیٰ عَلَیْکُمْ فَاعْتَدُوا عَلَیْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَیٰ عَلَیْکُمْ دوابەدوای پێشێلکردنی ئاگربەستی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری لوبنان، چەند کاتژمێر لەمەوبەر، ڕژیمی پەیمان شکێنی ئەمریکا، وەک هەمیشە، ئەرکەکانی خۆی پێشێل کرد و بە بیانووی جۆراوجۆری کەشتییەک کە ڕێڕەوێکی بێ مۆڵەتی لە گەرووی هورمز پێشێل کرد، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەناراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکرد. لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە، هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی شوێنەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە ناوچەکەدا پێدا.
بە پێی مادەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، ئیسلام ئاباد لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتنی بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز هەیە؛ بەڵام ئەمریکا بە هاندانی لایەنە جیاوازەکان هەوڵیدا ئەم بەڵێنە پێشێل بکات، کە وەڵامی پێویست بۆی درایەوە و ئەمەش بەردەوام دەبێت. لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕانگێزیدا، وەڵامدانەوەمان لەوە فراوانتر دەبێت.