ئەو گۆڵە مێژووییە لە کاتی بردنەوەی یەکلاکەرەوەی بەلجیکا لە نیوزلەندا لە ڤانکۆڤەر تۆمارکراوە. لۆکاکۆ کە لە خولەکی ٨٥ لە جیاتی "چارڵز دێکتێلار" هاتە نێو یاریگا، تەنها دوای خولەکێک گۆڵی چوارەمی تیپەکەی تۆمارکرد بە لێدانێکی سەری سەرنجڕاکێش و بۆ هەمیشە ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێی وڵاتەکەیدا تۆمارکرد.
پێشتر مارک ویلمۆتسی ئەفسانەیی خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بوو، کە بە گشتی پێنج گۆڵی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکردبوو لە دوو مۆندیالدا، ١٩٩٨ و ٢٠٠٢دا.
ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ کە ئێستا شەش گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکردووە، بە شێوازێکی ستایلی ژمارەی پێوانەیی شکاند و دەریخست کە تا ئێستاش یەکێکە لە کەسایەتییە گرنگەکانی مێژووی تۆپی پێی بەلجیکا.
لۆکاکۆ کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، باشترین گۆڵکاری مێژووی وڵاتەکەیە بە 125 یاری نێودەوڵەتی و 90 گۆڵی تۆمارکراو، هەروەها لە ڕیزبەندی پێنجەمی گۆڵکارانی مێژووی تۆپی پێی پیاوانی جیهاندایە، ڕەنگە بەم زووانە ناوبراو ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار بکات.