بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێ مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، بە ئاماژەدان بە درەوشاوەیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتی ئێران لە پێشبڕکێکانی مۆندیالدا، ڕایگەیاند: ئێوە شاهیدی ئەوە بوون کە چ دیمەنێکی جوان دروست بوو. یاریزانان بە هەموو توانایانەوە هەوڵیان دا و بە شانازییەوە سروودی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان گوت.
ناوبراو زیادیشی کرد: ئەمڕۆ ئێران لە لووتکەی هەواڵی جیهاندایە و ئێران و ئێرانییەکان بە کەرامەت و چاکەییەوە یاد دەکرێنەوە و ئەم دەستکەوتەش جگە لە ئەنجامی یەکڕیزی و هاوسۆزی هیچی تر نییە.