جام کوردی - قەیرانی شەرعیەتی نەتانیاهۆ، شکستی ستراتیژی شەڕخوازی، چڕبوونەوەی دابەشکارییە ناوخۆییەکان، فشاری گشتی و بەرتیلدان بە پارتە حەریدییەکان بۆ پێشگرتن لە هەڵوەشاندنەوەی کنێست، وێنەیەکی چەقبەستوویی سیاسی و ئەمنی ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا کردووە.

هەرچەندە سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنی بە تایبەت ناتانیاهۆ بە زیادەڕەوی لە ڕێکەوتنی گوماناوی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنی لە هەوڵی گەیشتن بە دەستکەوتەکان بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدان، بەڵام قەیرانی شەرعیەت و چڕبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە دژی نەتانیاهۆ گەیشتووەتە ئاستێکی بەربڵاو کە پەلە دەکات لە خۆبەدەستەوەدان لە ڕێگەی بەرتیلدان بە پارتە حەریدیەکان.

ناتانیاهۆ کە شەڕخوازی و داگیرکاری و کوشتار بە ڕێگای مانەوە لە دەسەڵاتدا دەزانێت، لە شەڕی ڕەمەزاندا ڕووبەڕووی شکستێکی وەها بووەوە کە تەنانەت میدیاکانی نزیک لە ڕەوتە دەسەڵاتدارەکانی ڕژیم هیچ ڕێگایەکیان نەبوو جگە لە دانپێدانان بە شکست. یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەم شکستە گۆڕانی هەڵوێست بووە – ئەگەرچی دیارە – لەلایەن سەرکردەکانی کۆشکی سپی بەرامبەر بەم دەسەڵاتە؛ تەنانەت کەسانی وەک ترامپ و ڤانس کە جەختیان لەسەر پرەنسیپی "پێشتر ئیسرائیل" کردەوە، ڕوویان لە ڕەخنەگرتن لە نەتانیاهۆ کردووە.

دەستکەوتەکان لە سایەی شکستە ستراتیژییەکان

لە دوای زریانەکەی ئەقساەوە، نەتانیاهۆ هەموو ڕۆژێک ئیدیعای دەستکەوتی نوێ لە فەلەستین و ناوچەکە دەکات؛ لە کاتێکدا بەپێی میدیا زایۆنیستییەکان، ئەم شەڕخوازییە تا ئێستا ٢٠٥ ملیار دۆلاری بۆ ڕژێمەکە هێناوە، بەبێ ئەوەی ئاسایشی بۆ دابین بکات. نەک هەر ئامانجە ڕاگەیەندراوەکان بەدی نەهاتوون، بەڵکو ڕژێمی زایۆنی لە گۆڕەپانی جیهانیدا ڕووبەڕووی گۆشەگیریی بێوێنە بووەتەوە؛ تا ئەو ڕادەیەی کە تەنانەت هاوپەیمانە ئەوروپی و ئەمریکییەکانیشی، لەژێر گوشاری بیروڕای گشتیدا، ناچار بوون ڕەخنە بگرن و تەنانەت هەندێک گەمارۆ و کۆت و بەندیشیان بەسەر ڕژیمدا بسەپێنن.

قەیرانی شەرعیەت؛ لە شەقامەوە بۆ ناوەوەی لیکود

قەیرانی نەتانیاهۆ ئەوەندە سەختە کە لە کاتی وتارەکەیدا لە ئاهەنگی دەرچوونی سەربازی لە ناوچە داگیرکراوەکانی باشووردا بە دروشمی دژە حکومەت پێشوازی لێکرا و بەشداربووانیش داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کرد.

لەم ڕووەوە بارودۆخی ناوخۆی حیزبی لیکودیش ڕووبەڕووی قەیران بووەتەوە؛ ناکۆکی سەرەکی لەسەر پێشنیاری بنیامین ناتانیاهۆیە بۆ تەرخانکردنی ١٠ کورسی دیاریکراو بۆ خۆی، لە بەرامبەر پێشنیارەکانی بەدیل کە جەخت لەسەر پاراستنی بوونی نوێنەرانی ناوچەکە و بەکارهێنانی شێوازی دەنگدانی دیجیتاڵی دەکەنەوە. ئەگەر تا ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتن نەکرێت، دەکرێت هەردوو پێشنیارەکە بخرێنە دەنگدانی نهێنی؛ سیناریۆیەک کە ناتانیاهۆ و هاوکارە نزیکەکانی لەڕادەبەدەر نیگەران کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری شکستی لە دەنگدانێکی بێکۆنتڕۆڵدا.

هەروەها ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە ٥٩٪ دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان دەیانەوێت نەتانیاهۆ دەست لەکاربکێشێتەوە و بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نەکات. ئەمەش بەو مانایەیە کە ناتانیاهۆ کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە شەڕخوازییەکانی لە غەززەوە تا ئێران سەرکەوتوو بووە، لە ڕاستیدا نەیتوانیوە دەستکەوتە گوماناوییەکانی خۆی بەدەستبهێنێت؛ تا ئەو ڕادەیەی کە تەنانەت پشتیوانی سەربازی ڕۆژئاواش نەیتوانیوە ئاسایش بۆ ئەم ڕژێمە دابین بکات و بوون لە پەناگەدا بۆتە ڕۆتینێکی ڕۆژانە بۆ دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان.

هاوکێشە ناوچەییەکان؛ شکستی پڕۆژەکە بۆ نەهێشتنی مقاوەمە

ئەو بەرەی مقاوەمە کە ناتانیاهۆ بانگەشەی لەناوبردنی دەکرد نەک هەر ماوەتەوە، بەڵکو بووەتە دیاریکەری چارەنووسی ناوچەکە. حیزبوڵڵای لوبنان بە خۆڕاگری خۆی سیناریۆی ئەم ڕژێمەی لە باشووری لوبنان و ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری پووچەڵ کردووەتەوە و ترەمپ کە بانگەشەی لەناوبردن و سڕینەوەی ئێرانی لە نەخشەدا دەکرد، دواجار ڕازی بوو بە ڕێککەوتنێک کە لەسەر بنەمای مەرجەکانی ئێران پێکهاتبوو.

دەسەڵاتی ئێران نەک تەنیا لە مەیدان و دیپلۆماسیدا، بەڵکو لە وەڵامدانەوەی بچووکترین هەڕەشەشدا بەردەوام بووە؛ بەپێچەوانەی بانگەشەکانی ترەمپ، ئیدارەی زیرەکانەی گەرووی هورمز هێشتا لە دەستی ئێراندایە و ئەو ڕێگایانەی کە گوایە بەدیل دەکرێن، هاوکات پەیوەستن بە نائەمنی و تێپەڕنەبوون.

هه ڕوه ها له ژێر گوشاره کانی ئێران، ئەمریکا ناچار بووه که ڕاگرتنی ڕژێمی زایۆنیستی له لوبنان بخاته کارنامه وه؛ بە شێوەیەک کە تەنانەت ئیدیعای ڕێککەوتنی نێوان بەیروت و تەلئەبیب بە نێوەندگیری ئەمریکا ناتوانێت لوبنان لە ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکە جیا بکاتەوە.

بەرتیلدان بە حەریدییەکان؛ دوا ڕێگا بۆ مانەوەی سیاسی

لەم جۆرە هەلومەرجەدا هەڵسوکەوتی ناتانیاهۆ دەریدەخات کە لە ناوخۆدا بێدەسەڵاتە و لە دەرەوەی وڵاتیش لە قەیراندایە. لە کاتێکدا پێکهاتەی شەڕخواز نەیتوانیوە پلانەکەی بۆ پاراستنی دەسەڵات سەقامگیر بکات، ئێستا بەدوای بەرتیلدان بە حەریدییەکان دەگەڕێت کە پێشتر گرنگییەکی زۆری پێنەدەدا و ئەمڕۆش هەمان جەریانی بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخە مەترسیدارەکەی، داواکاری قورسیان بەسەردا سەپاندووە.

دەرکەوتنی کۆنکرێتی ئەم دۆخە لە بەرتیلدانی نەتانیاهۆ بۆ حەریدییەکان دەبینرێت. ئەو کە لە ژێر گوشاری بزووتنەوەکانی دیکە و کۆمەڵگای زایۆنیستیدایە بۆ وەرگرتنی حەریدییەکان، بە نائومێدیەوە لەگەڵیان گەیشتووەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەی پێشوەختەی کنێست و دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە بەرامبەر پێدانی دەسەڵاتی فراواندا.

ئاریە دێری، سەرۆکی پارتی شاس و موشێ گافنی، سەرۆکی پارتی دێگڵ هاتورا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە "داواکارییەکی پتەو"یان لەلایەن دەسەڵاتی ئایینی حەریدییەوە بە ناتانیاهۆ گەیاندووە کە دەستبەجێ بەرەو "یاسادانانی یاسا پێویستەکان" هەنگاو بنێت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە کە ئەگەر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێکاری کردەیی نەگیرێتەبەر، ئەوا هەفتەی داهاتوو پشتگیری لە هەڵوەشاندنەوەی کنێست دەکەن.

بەرتیلدان بە حەریدییەکان و ڕازیبوونی ناتانیاهۆ بەم دۆخە ئەوەندە ڕۆیشتووە کە دوابەدوای ناڕەزایەتییە گرژ و قەیراناوییەکانی حەریدی دژی خزمەتکردنی سەربازی، کەسانی وەک لیبەرمان، ناتانیاهۆیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە ئیمتیازات بە حەریدییەکان داوە بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، ئەمەش ڕژێمەکە لە شەڕێکی ناوخۆدا تێوەگلاوە.

مانەوەی لەرزۆک؛ خێراکردنی هەڵوەشانەوەی ناوخۆیی ڕژێم

بە گوتەی زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی، هەرچەندە ناتانیاهۆ هەوڵی پاراستنی دەسەڵات دەدات بە بەرتیلدان و بەرتیلدان بە حەریدییەکان بەڵام ئەم ڕەفتارە نیشانەی شکستی ئەو لە دوو ڕووەوەیە. لە لایەک ئەم ئیمتیازە، لە کاتێکدا پێشتر بانگەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانی دەکرد، ئەوە نیشان دەدات کە ناتانیاهۆ بە کردەوە لە جێبەجێکردنی سیناریۆی بەدەستهێنانی دەسەڵات لە ڕێگەی شەڕ و داگیرکارییەوە بێتوانایە و تێچووی قورسی ئەو شەڕانە لەگەڵ گۆشەگیریی توندی جیهانی، ناچاری کردووە پاشەکشە بکات. لە لایەکی دیکەوە، نزیکبوونەوەی نەتانیاهۆ لە ڕەوتە توندڕەوەکان دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی دابەشکارییە ناوخۆییەکان، قەیرانە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوبوونەوەیان بۆ کایە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەکان؛ پرۆسەیەک کە ئەگەر لە دەسەڵاتیشدا بمێنێتەوە ناوەستێت، و دابەزینی ناوخۆیی ئەم دەسەڵاتە لەسەر ڕێگای نەگەڕانەوەی خۆی خێراتر دەکات.