لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی یەک شانزدەهەمی کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦دا، کاتژمێر ٠٠:٣٠ی بەیانی ئەمرۆ (چوارشەممە) لە یاریگای مێتلایف لە نیویۆرک، هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و سوید ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.

ئەم یارییە لە ڕاستیدا یاری نێوان پێشەنگی کۆمەڵەی "I" و تیپی سێیەمی کۆمەڵەی "F" بوو، کە دواجار بە سەرکەوتنی  ٣-٠ پاڵەوانی جامی جیهانی ١٩٩٨ و ٢٠١٨ و دووەمی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٢٢ کۆتایی هات.

لە ١٣ پووشپەڕ واتا ٤ی تەمموز، فەرەنسا لە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتاییدا ڕووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە، کە لە یاریگای لینکۆڵن فیڵد لە فیلادلفیا بەڕێوەدەچێت.