جام کوردی ـ پەیامێکی محەمەدی حاجی مەحمود لە ڕێگای "جام کوردی"ەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی شەهید ئایەتوڵڵا خامنەیی .
لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی شەهید ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری شەهیدی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لەڕێگەی دەزگای میدیایی "جام کوردی"یەوە داوا لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات کە دەستی کۆمەک و هاوکاری درێژ بکەن بۆ گوندنشینانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت گوندە دوورەدەستەکان.
سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان داوا دەکات کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەڕێگەی ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی وڵاتەکەیەوە، وەک چۆن پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندووەتە گوندە دوورەدەستەکانی ناوخۆی ئێران، بەو شێوەیەش لەو گوندانەی دەکەونە سنووری تەوێڵە و بیارەوە، پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانە، مزگەوت، نەخۆشخانە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دیکە جێبەجێ بکات؛ چونکە دانیشتووانی ئەو گوندانە کەم دەرامەت و هەژارنشینن.
بەبڕوای محەمەدی حاجی مەحمود، ئەم هەنگاوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیدەر دەبێت بۆ توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
داواکارییەکی محەمەدی حاجی مەحمود لە ئێران لە ڕێگای "جام کوردی"ەوە؛ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە گوندە سنوورییەکانی هەرێم جێبەجێ بکەن
July 03, 2026