بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی ڕەمەزانی، لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکە، ڕایگەیاند کە گرنگترین کێشەکانی سنووری شێخ سڵە، نەبوونی کامێرای چاودێری، پچڕانی بەردەوامی تۆڕی فیبری نووری و نەبوونی ژێرخانی سەرەتایی وەک کارەبا، ئاو، و گاز بووە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە نەبوونی شوێنی تایبەتی بۆ وەستانی بارهەڵگرەکان و نەبوونی ئیمکانات و ئاسانکارییەکان دا و وتیشی: دانانی دەروازەی چوونە ژوورەوە و بەستنەوەی سیستەمی گومرگی بە ئامێری کێشکردن بۆ ئاسانکاری بۆ پرۆسەی خۆڕاگەیاندنی کاڵاکان نەک تەنها ئاڵوگۆڕی بازرگانی خێراتر دەکات، بەڵکو کاریگەر دەبێت لە کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخ.