باڵیۆزی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پارەی نوێ لەو کەشتیانە وەردەگیرێت کە بە
گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
ئەلجەزیرە نووسیویەتی: باڵیۆزی ئێران لە چین دەڵێت " ئەو کەشتیانەی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، پارەی نوێ دەدەن، بەڵام چین و وڵاتانی دیکەی "دۆست" "ڕەچاوکردنی تایبەت"یان پێدەدرێت.
عەبدوڵڕەزا ڕەحمانی فەزلی باڵوێزی ئێران ڕۆژی شەممە لە کۆڕبەندی ئاشتی جیهانی لە پەکین وتارێکی دا و وتی: ئێران لەگەڵ عومان کار لەسەر "ڕێکخستنەکانی نوێ" بۆ گەرووەکە دەکات. فەزلی وتی: “وەک وڵاتێک کە هورمز بەشێک لە سنوورەکەیەتی، بە دڵنیاییەوە کرێی خزمەتگوزاری وەردەگرین”. "ئەم ڕێکخستنە نوێیانە پەیوەندییان بە دڵنیابوون لە ئاسایشی تێپەڕین بە گەرووی هورمز، چاودێریکردنی تێپەڕبوونی کەشتییەکان و هەروەها دڵنیابوون و مامەڵەکردنە لەگەڵ دەرئەنجامە ژینگەییەکانی ئەو ژمارە زۆرەی کەشتییەکان."
فەزلی جەختی لەوە کردەوە کە گەرووەکە لە دوای شەڕی چوار مانگەی ئەمریکا و ئێرانەوە بووەتە پرسێکی "ئەمنی". ڕێکخستنە نوێیەکانی پەیوەست بە گەرووی هورمز بە هاوکاری و بەشداریی عومان ئەنجام دەدرێن.