جام کوردی- حەسەن کازمی قومی، باڵیۆزی پێشووتری کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ جام کوردی جەختی لەوە کردەوە: “بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا هاوتەریب نییە لەگەڵ دوژمنانی ئێران و ئەگەر ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕووبدات، بێ گومان کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوەی دەبێت”.

کازمی قومی، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی ئێران لە ئەفغانستان، سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق و پێویستی داڕشتنی داهاتووی وڵات لەسەر بنەمای لێکگەیشتن لەگەڵ دراوسێکان، نەک ڕکابەرییە ناوچەیی و دەستێوەردانەکانی زلهێزەکانی دەرەوەی ناوچەکە، وتی: عێراق زیاتر لە دوو دەیە ئەزموونی حوکمڕانی هەبووە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام. بۆ گەلی عێراق و ئەو سەرکردە چەکدارانەی شەڕیان کرد ڕژێمی بەعس، بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە لە پێشینەی کارەکانن، پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و گەشەسەندنی بەندە بە کارلێکی بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتی دراوسێکانی لە ڕێگەی ئەم کارلێکە، ئاسایش و ئابووری و گەشەسەندنی عێراق مسۆگەر دەبێت و گەرەنتی دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد: لەساڵی 2003 ئەمریکا وڵاتەکەی داگیرکرد، پێیوابوو عێراق هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام دواجار هەمان ئەو وڵاتەی کە بە 160 هەزار هێزی سەربازییەوە هاتبووە ناو عێراقەوە ناچارکرا بە شەوێک وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت، بەبێ گوێدانە ئامانج و داواکارییەکانی ئەمریکا، خەڵک و سەرکردەکان و بەرپرسانی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو شتێک زیاتر بیر لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەیان دەکەنەوە.

یەکەم باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەسەڵاتی ئایینی تا ئێستاش گرنگترین دەسەڵات و مەرجەعە بۆ گەل و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، کۆمەڵگەی عێراقی کۆمەڵگەیەکی ئیسلامییە، خەڵکی ئەم وڵاتەش کارەکانیان لەسەر بنەمای بۆچوونی مەرجەعی ئایینی دامەزراندووە.هەروەها هەڵوێستی مەرجەعی ئایینی هەمیشە جەختی لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی عێراق کردووەتەوە و وێڕای داگیرکاریی و سزادانی عێراق، بەڵام ئەمریکا هەرگیز نەیتوانیوە بە تەواوی ئامانجە داگیرکارییەکانی خۆی بگات”.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە داهاتی نەوتی عێراق وتی: نموونەیەک لە بەردەوامی داگیرکارییەکانی ئەمریکا ئەوەیە کە داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق دەڕژێتە هەژمارەکانی ئەمریکا، مەودایەکی زۆر لە نێوان داواکاریی زلهێزە بیانییەکان و بەرژەوەندییە ڕاستەقینەکانی گەلی عێراقدا هەیە، بەرژەوەندییەکانی عێراق لە هاوکاری و یەکگرتن و هاوئاهەنگییە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتی دراوسێکان.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەزموونی کورد لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئەوەی کە نابێ هەرێمی کوردستان ئاسایش و سەقامگیری داهاتووی خۆی بە واشنتۆنەوە ببەستێتەوە، کازمی قومی ڕایگەیاند: “ئەوە تەنها بێ متمانەیی بە ئیدارەی ترەمپ نییە، بەڵکو سیاسەتی گشتی ئەمریکا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ئەوە بووە کە عێراق وەک ئامرازێک لە دژی دوژمنەکانی بەکاربهێنێت و ڕێکخستن و پاڵپشتیکردنی هەندێک گرووپی تیرۆریستی، دژە شۆڕش و دژە ئەمنیەتی دژ بە کۆماری ئیسلامی.”

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەوڵەکانی ئەمریکا ئەوە بووە کە بەشێک لەو کردەوانە لە خاکی بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێرانەوە ئەنجام بدات، بەڵام ئەگەر بەرپرسانی عێراق بیانەوێت خۆیان لەگەڵ ئەمریکادا هاوتەریب بکەن بەم ئاراستەیە، بێ گومان ڕووبەڕووی دژایەتی گەلی عێراق دەبنەوە، هەروەها ترەمپ بە ئاشکرا باسی ناردنی چەکەکانی کردووە، تەنانەت بانگەشەی گواستنەوەی ئەو چەکانە بۆ گروپە تیرۆریستی و دوژمنکارەکان دژی ئێرانیش هەبووە، هەرچەندە دواتر هەندێکیان ڕەتکردەوە لەم ئیدیعایانە، بەڵام بە دڵنیاییەوە کاری وایان کردووە. 

کازمی قومی لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە: "ئەوە لە بەرژەوەندی کوردەکانی عێراقدا نییە، هەروەها ئەوەی کە حکومەتی بەغداش هاوئاهەنگی لەگەڵ دوژمنانی ئێراندا بێت، ئەگەر ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕووبدات، بێ گومان کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوەی دەبێت. خۆشبەختانە لە چوارچێوەی لیژنەی هاوبەشی ئاسایشی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکارییەکی باش بۆ سنووردارکردنی جموجۆڵی ئەو گروپانە هەیە کە پاڵپشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە تایبەتی ڕژێمی زایۆنیستییان هەیە و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی سنوورەکان و ناوخۆی ئێران دەدەن”.