لە کاتێکدا کە زۆرێک لە شارەزایانی تۆپی پێ هۆکاری سەرکەوتنی ئیسپانیا بۆ کوالیتی یاریزانەکانی دەگەڕێننەوە، بەڵام شیکارییە ئامارییەکان ئەوە دەردەخەن کە نهێنی ڕاستەقینە لە شێوازی یاریکردنی لارۆخادایە؛ تیپێک کە بە کردەوە دەرفەتی هێرشبردن لە ڕکابەرەکانی دەگرێت، بە بەردەوامی ڕاگرتنی تۆپ و فشارێکی توند. ئیسپانیا تا ئێستا 609 خولەک بە داخراوی دەروازەکەی هێشتۆتەوە.

فەلسەفەی تیمەکە لەسەر بنەمایەکی سادە دامەزراوە؛ کاتێک تۆپەکەت هەیە، یاریزانی بەرامبەر ناتوانێت گۆڵ تۆمار بکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەکێک لە باشترین ئامارەکانی پاڵەوانێتییەکەی تۆمارکردووە، بە تێکڕای ڕێژەی ڕاگرتنی تۆپ لەسەدا ٦٦، خێراترین وەرگرتنەوەی تۆپ و کەمترین دەست لێدانی تۆپی بەرامبەر لە ناوچەی سزای خۆیدا.

تەنانەت ڕۆڵی گۆڵپارێزی ئیسپانیا جیاوازە لە زۆرێک لە تیپەکان؛ ئونای سیمیۆنی بەرپرسیارە لە سەرکردایەتیکردنی بەرگری و دەستپێکردنی هێرشەکان نەک پێویست بکات لێدانێکی زۆر بلۆک بکات. ئەم پێکهاتە سیستماتیکییە وایکردووە تێکشکاندنی بەرگری ئیسپانیا یەکێک بێت لە قورسترین ئەرکەکانی مۆندیال.