هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕیکۆردێکی مێژوویی لە مۆندیالدا تۆمار کرد بە ئاستێکی درەوشاوەی بەرگری بەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەرەنسا.
بە پاراستنی دەروازەکەی بەرامبەر فەرەنسا، لارۆخا ژمارەی "کلین شیت"ەکانی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بۆ ٦ جار بەرزکردەوە و بووە یەکەم هەڵبژاردە لە مێژووی مۆندیالدا کە شەش جار لە یەک پاڵەوانێتیدا هیچ گوڵێکی لێ تۆمار ناکرێت.
ئیسپانیا لەم مۆندیالەدا بەرامبەر بەلجیکا تەنها یەک گۆڵی لێکراوە؛ ئامارێک کە بە پێنەدانی دەرفەتی پێویست بە یاریزانانی بەرامبەر و بیرکردنەوەی سەرکەوتووی دیلافونتێ بەدەست هات.
ئەم ئامارە جارێکی دیکە هێزی بەرگری و ڕێکخستنی نایابی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ڕێگای یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦دا نیشان دەدات.