جام کوردی - دڵشاد مەجید ڕۆژنامەوان ، بە سەردێڕی "خەڵک پرسیار دەکات بۆ ئێران هەرێم بۆردمان دەکات؟" نووسیویەتی: ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل نەخشەیەکیان بڵاو کردۆتەوە، کە چۆن هێرشی زەمینی سەر ئێران دەکرێ، ئیسرائیلیەکان هەرێمی کوردستانیان کردۆتە مەیدانی هێرشکردنیان بۆ سەر ئێران!!
ئێمەش دەپرسین و دەڵێین؛-
ئایاهەرێمی کوردستان لەناو ئەو پلانەیە؟
یانیش ئیسرائیل دەیەوێ کورد تێوە بگلینێ لەو شەڕە؟؟
بۆیە دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو پرسیارانە بدەنەوە؟؟
ئێمە دەزانین ئەم جۆرە نەخشانە، جۆرێکە لە پروپاگەندەو جەنگی دەروونی؟ بەڵام پرسیاری من لێرە ئەوەیە بۆ کورد بە ئیسرائیل گرێ دەدەن؟ وە بۆ هەرێمی کوردستان دەکەنە مەیدانی شەڕ؟