ئەلخاندرۆ دۆمینگس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پشتڕاستی کردەوە کە لە مۆندیالی 2023، بە بەشداری 64 تیپ بەڕێوەدەچێت. ئەم خولە لەلایەن ئیسپانیا، پورتوگال و مەغریبەوە میوانداری دەکرێت، بەڵام بۆ یادکردنەوەی سەدەمین ساڵیادی مۆندیال، ئۆرۆگوای، ئەرجەنتین و پاراگوای میوانداری یەکەم یارییەکان دەکەن.
سەرۆکی کۆمپانیای کۆنمبۆڵ نووسیویەتی: مۆندیالی داهاتوو لە وڵاتی خۆمان بەڕێوەدەچێت، جامی جیهانی 2030 کە ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین و پاراگوای میوانداری دەکرێن، دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ تۆپی پێ بۆ ئەوەی بە 64 تیپەوە ئاهەنگی سەدەمین ساڵیادی ئەم پێشبڕکێیە بگێڕن.
پێشتر جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا ڕایگەیاندبوو، دوای مۆندیالی 2026، جارێکی دیکە پرسی زیادکردنی ژمارەی تیپەکانی بەشداربوو لەو کێبڕکێیەدا تاوتوێ دەکرێتەوە. بەڵام تا ئێستا فیفا بڕیارێکی فەرمی لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.