بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قایمقامی قەسر شیرین بەڕاگەیاندنی دەستبەکاربوونی ئەم نەخۆشخانەیە لەسەر دەروازەی سنووری خوسرەوی، وتی: ئەم ناوەندە بە ئیمکاناتی تایبەتمەند و پسپۆڕانە تەیار کراوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و فریاگوزاری بۆ زیارەتکاران و لە ڕۆژی هەینی، بەرواری ٢ی گەلاوێژ بە فەرمی دەست بە چالاکی دەکات.

محەممەد شەفێعی هەروەها پێشکەوتنی ئامادەکردنی ژێرخانی ئەربەعینی لە سنووری خوسرەوی ڕاگەیاند و وتیشی: پەرەپێدانی کەرتەکانی خزمەتگوزاری، خۆشگوزەرانی، پزیشکی و فریاگوزاری لە قۆناغی کۆتاییدایە.

بە وتەی ناوبراو، هەروەها شوێنی کاروانەکان ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی لە ٢ی گەلاوێژەوە دوای ئۆپەراسیۆنی نەوژەنکردنەوەی ڕێگەوبان و ژێرخانەکان، مەرزی خوسرەوی بتوانێت بە تەواوی توانای خۆیەوە میوانداری زیارەتکارانی ئەربەعین بکات.