یەحیا سەریع، وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند: "ئۆپەرسیۆنێکی سەربازیی تایبەت دوو کەشتیی نەوتیی سعودیی کردە ئامانج، کە یەکێکیان بە ناوی (ENCELIA) و ئەوی دیکەیان (LAYLA) بوو، بەهۆی پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆوە."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "پرۆسەی بەئامانجگرتنەکە بە چەندین موشەکی بالیستی و کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا و پێکانەکان ورد بوون،" هەروەها جەختیشی کردەوە کە "هێزە چەکدارەکان بەردەوام دەبن لە ئۆپەرسیۆنە دەریاییەکانیان دژ بە سعودییە و بەردەوامن لە سەپاندنی هاوکێشەی 'گۆشەگیرکردن بەرامبەر گۆشەگیرکردن'."