مێهدی تارێمی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران لە ئێستادا بەدوای تیپێکی نوێدا دەگەڕێت. هەر لەو پێوەندییەدا، ماڵپەڕی "سپۆرتدۆگ"ی یۆنانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بڵاویکردەوە، هێرشبەرە ئێرانییەکە وێڕای وەرگرتنی پارەیەکی زۆرەوە لە خولی سعودیە بەڵام ئۆفەرەکەیانی ڕەتکردۆتەوە، چونکە دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت لە یاریکردن.
هەرچەندە تارمی لە یەک وەرزدا لەگەڵ ئۆڵۆمپیاکۆس ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و لە 24 یاریدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام نایەوێت وەک هێرشبەری دووەم بەردەوام بێت لە یاریکردن.
تارێمی وەرزی ڕابردوو لە ئینتەرمیلانەوە ڕووی لە ئۆڵۆمپیاکۆس کرد. ئەستێرە ئێرانییەکە بۆ ماوەی وەرزێک هەوڵیدا جێگەیەکی هەمیشەیی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی یۆنانیدا بدۆزێتەوە، بەڵام ئەلکەعبی هەمیشە وەک هێرشبەری یەکەم هەڵدەبژێردرا.
تارێمی هەفتەی ڕابردوو لە لیستی ئەوروپی ئۆڵۆمپیاکۆس دوورخرایەوە، چونکە دەیزانی چیتر ناتوانێت لەوێدا بەردەوام بێت.
ماڵپەڕە یۆنانییەکە دەنووسێت تارێمی نایەوێت وەک هێرشبەرێکی یەدەگ لە ئۆڵۆمپیاکۆس بەردەوام بێت، هەر بۆیەش بیر لە ئۆفەرەکان دەکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سپۆرتدۆگ، شوێنی داهاتووی تارێمی بێگومان ئەوروپا دەبێت، یاریزانەکەش نایەوێت بچێتە خولگەلێک وەکوو سعودیە بەس بۆ ئەوەی پارەی زیاتر بەدەستبهێنێت.