بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، مانچستەر سیتی پێشنیارەکەی بارسێلۆنای بۆ کڕینی ڕۆدری قبوڵ کردووە و ئەو یاریزانە ئیسپانییەش بە گرێبەستێکی چوار ساڵ دەچێتە پاڵەوانی لالیگا. بەپێی زانیارییەکان، نرخی گواستنەوەکە نزیکەی ٧٦.٥ ملیۆن یۆرۆیە.

ڕۆدری لە ساڵی ٢٠٢٤دا گرنگترین خەڵاتی تاکەکەسی لە تۆپی پێی جیهاندا بەدەستهێنا کە خەڵاتی تۆپی ئاڵتۆن بوو. لەو ساڵەدا لە پێش ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێلینگهامەوە هات و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی مانچستەر سیتیدا کە ئەم خەڵاتە بەدەستبهێنێت.

ئێستا لەگەڵ گەڕانەوەی ڕۆدری بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا و پەیوەندی کردنی بە بەرشەلۆنەوە، دەبێتە تاکە یاریزان کە لە لالیگا کاردەکات و خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنابێت ئەگەر گرێبەستەکە کۆتایی پێبێت.

ئەمەش گرنگییەکی تایبەتی دەبێت بۆ ڕکابەرییەکانی وەرزی نوێ، چونکە ڕۆدری شانبەشانی ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە دەبێت و ڕەنگە یەکێک بێت لە گرنگترین یاریزانەکانی تیپەکەی هانسی فلیک.

ئەوەی جێگای سەرنجە، بەرشەلۆنە پێشتریش مێژوویەکی هەبووە لە ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆر لە براوەکانی تۆپی ئاڵتونی. یاریزانگەلێک وەکوو یۆهان کرۆیف، ڕۆناڵدینیۆ، ڕیڤاڵدۆ و لیۆنێل مێسی لە نێویان لە مێژووی یانەکەدا هەیە.

هەروەها ماڵپەڕی فەرمی تۆپی ئاڵتونی پێش گواستنەوەی ڕۆدری نووسیبووی، دەکرێت ڕۆدری بخرێتە لیستی براوەی خەڵاتەکەوە کە درێسی بەرشەلۆنەیان لەبەر کردووە.

دوای حەوت وەرز لە مانچستەر سیتی، ئێستا ڕۆدری ئامادەیە بگەڕێتەوە لالیگا؛ خولێک کە پێشتر لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید تێدا یاریی کردووە. لە ساڵی 2019 لە یانەی ئەتلەتیکۆوە پەیوەندی بە سیتیەوە کردووە و لەو کاتەوە خۆی وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان جێگیر کردووە.

ماوەتەوە بزانین بوونی براوەی تۆپی ئاڵتونی لە پێکهاتەی بارسێلۆنا چۆن کاریگەری دەبێت لەسەر هێزی تیپەکە، گواستنەوەیەک کە بێ گومان یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکانی هاوینەی تۆپی پێی ئەوروپا.