جام کوردی - لە ڕاپۆرتێکی هۆشداریدا، فۆکس نیوز ئاماژەی بە لاوازی ئەمریکا و پشتبەستنی بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی وزە کردووە و نووسیویەتی: قەیرانی گەرووی هورمز سێبەری لەسەر هەڕەشەیەکی قووڵتری نەوت داناوە کە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی ململانێکان.
فۆکس نیوز دیجیتاڵ لەم ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا سەرنجی جیهانی بەردەوامە لەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، جیۆلۆجیستێکی نەوت هۆشداری دەدات لەوەی کە ڕەنگە بەشێکی گرنگتر لە چیرۆکی وزە لە هەزاران مەتر لە ژێر زەویدا ڕووبدات؛ قەیرانێک کە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی ململانێکان بە ڕێککەوتنێکی سیاسی.
ئارت بێرمان، زانای جیۆلۆجیای نەوت و ڕاوێژکاری وزە کە زیاتر لە چوار دەیە ئەزموونی لە پیشەسازی نەوتدا هەیە، بە فۆکس نیوز دیجیتاڵی ڕاگەیاندووە، بە ملیۆنان بەرمیل توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی کەنداو هێشتا زەمینەسازی کراوە، هۆشداریشیدا کە گەڕاندنەوەی ئەو بیرانە بۆ سەر ڕێڕەوی خۆی زۆر ئاڵۆزترە لە تەنها کردنەوەی ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژی.
بێرمان وتی: "ئەمە دەتوانێت ڕووداوێکی گۆڕینی یارییەکە بێت لە ئاستی جیهانیدا، تەنانەت ئەگەر کێشە سیاسییەکانیش چارەسەر بکرێن."
وتیشی: چیرۆکی گەورەتر و گرنگتر لە درێژخایەندا ئەوەیە کە لە ئێستادا هەشت ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی کەنداو دابەزیوە، بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانیش نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت قسەی کرد، بە ئاماژە بە دابەزینی نرخی نەوت دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران، بانگەشەی ئەوەی کرد کە “گەرووی هورمز کراوەیە و گەمارۆی دەریایی ئەمریکاش بە تەواوی لە شوێنی خۆیدایە” (!)
بێرمان مەزەندە دەکات کە بڕی بەرهەمهێنان کە لە کەنداوی فارس ڕاگیراوە، بە شێوەیەکی بەرفراوان هاوتەریبە لەگەڵ دوایین هەڵسەنگاندنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە. ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتی بازاڕی نەوتی 12ی ئابی 2026دا ڕایگەیاندووە، “بەرهەمهێنانی نەوتی کەنداوی فارس لە مانگی تەمموزدا ڕۆژانە 2.5 ملیۆن بەرمیلی دیکە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 23.9 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام تا ئێستاش 8.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە خوار ئاستی پێش جەنگەوە دەمێنێتەوە”.
هەروەها ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، هێشتا دابینکردنی نەوتی جیهانی 6.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە خوار ئاستی ساڵی ڕابردووەوەیە. بەڵام ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا خەمڵاندنێکی تا ڕادەیەک جیاواز پێشکەش دەکات.
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا مەزەندەی کردووە کە پچڕانی بەرهەمهێنان بە تێکڕا 5.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی تەمموزدا، هۆشداریدا لەوەی "بەردەوامی سنووردارکردنی هاتوچۆی تانکەرەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، ئاژانسەکەی ناچارکردووە پێشبینییەکانی بۆ پچڕانی بەرهەمهێنانی مانگی ئاب بەرزبکاتەوە. ئاژانسەکە پێشبینی دەکات بەرهەمهێنانی نەوت و شێوازەکانی بازرگانی بە گشتی بگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێش ململانێ تا سەرەتای ساڵی 2027، بەڵام ڕەنگە هەندێک لە بەرهەمهێنەرانی کەنداو نەتوانن بۆ گەڕانەوە بۆ ئاستی پێشووی بەرهەمهێنانیان لە ماوەی پێشبینییەکەدا”.
بابەتەکە بە سادەیی کردنەوەی گڵۆپێک نییە
ئەم جیاکارییە گرنگە چونکە بەشێکی زۆری مشتومڕەکانی گشتی لەسەر ئەوەی کە پیشەسازی نەوت ناوی دەبات کێشەی "ناوەندی" - ئایا تانکەرەکان دەتوانن بە سەلامەتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن - بەڵام بێرمان پێی وایە کێشەی "سەرەوە" - بەرهەمهێنانی نەوت - ڕەنگە لێکەوتەی زۆر درێژخایەنی هەبێت.
بێرمان دەڵێت: دوا شت کە دەمەوێت لە جیهاندا بیکەم، داخستنی بیرێکە. "دوبارە دەستپێکردنەوەی بیرێک پێویستی بە بەستنەوەی ئامێرەکانی سەر ڕووی زەوی هەیە بە خەزنەکانی نەوت کە هەزاران پێ لە ژێر زەویدایە، هەروەها کوژانەوەی درێژخایەن دەتوانێت کێشە لە ناو کۆگاکە و بیرەکەدا دروست بکات. ئەمە وەک ئەوە نییە گڵۆپێک بە لێدانی سویچێک داگیرسێنرێت. ئەمە پرۆسەیەکی ئاڵۆز و مەترسیدار و تاڕادەیەک درێژخایەنە، و نازانین دەرئەنجامەکەی چی دەبێت."
بێرمان وتی نزیکەی 80%ی بیرە زیانلێکەوتووەکان دەتوانرێت بگەڕێندرێنەوە بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی پێشوویان، بەڵام "بەشێک لەو بەرهەمە هەرگیز ناگەڕێتەوە"، وتی.
شرۆڤەکارانی دیکەی وزە هاوڕان لەسەر ئەوەی کە گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی کەنداو ئاستەنگی تەکنیکی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێناوە. هەروەها بێرمان هۆشداریدا لەوەی گریمانە بکرێت کە ئاگربەست یان ڕێککەوتنی سیاسی دەستبەجێ ڕۆیشتنی وزە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی پێش جەنگ.
خاوەن کەشتی و بیمەدەران و تیمی تانکەرەکان سەرەتا دەبێت دڵنیابن لەوەی کە تانکەرەکان دەتوانن بە سەلامەتی لە ڕێڕەوی ئاوەکەدا بڕۆن. لەم نێوەندەدا، ڕەنگە تەحەددای لۆجستی و ئەمنی دیکەش بەردەوام بن تەنانەت دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێک. بێرمان دەڵێت: "رێککەوتنێکی سیاسی سادە کۆتایی چیرۆکەکە نییە".
ڕووداوێکی جیهان گۆڕ
ئەوەی بێرمان باسی دەکات زۆر زیاترە لە تەنها پێشبینییەک بۆ بوژانەوەی خاو لە بازاڕی نەوتدا. ئەو دەڵێت شەڕی کەنداو شۆکێکی بنەڕەتی بەسەر سیستەمی وزە و ئابووری جیهانیدا هێناوە، شۆکێک کە تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی دەستبەجێی قەیرانەکەش بەردەوام دەبێت لە دەنگدانەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە قەیرانەکە بەراورد بکات بە پەتای Covid-19، وتی: قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت کە بەهۆی ئەم قەیرانەوە کاریگەری لەسەر بووە، وا دەکات بەراورد بکرێت بە گەورەترین پەککەوتنە ئابوورییەکانی ساڵانی ڕابردوو، ئەمە تەنها عەلوە نییە بۆ سووڕی هەواڵی ڕۆژانە، ئەمەش دەتوانێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە جیهان بگۆڕێت، تەنانەت ئەگەر کێشە سیاسییەکانیش چارەسەر بکەین.
بۆچی ئەمریکییەکان پارێزبەندییان لەم قەیرانە نییە؟
ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا، بەڵام بێرمان پێی وایە ئەوە بەو مانایە نییە کە بەکارهێنەرانی ئەمریکی بەرگریان هەیە لە دەرئەنجامەکانی ئەم پچڕانە.
دەڵێت: "بازاڕی نەوت و بەرهەمە پاڵاوتەکان بازاڕێکی جیهانییە". پاڵاوگەکانی ئەمریکا تێکەڵەیەک لە بەنزین و گازۆیل و سووتەمەنی جێت و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکە بەرهەم دەهێنن.
“ئەمریکا پێویستی بە پلە جیاوازەکانی نەوتی خاو هەیە، بۆیە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بە تەنیا ناتوانێت لاوازی ئەمریکا و پێویستی بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان لەناو ببات.”
وتیشی: کێشەکە بۆ ئەمریکا کەمیی نەوت نییە. "کێشەکە ئەوەیە کە ئەو نەوتەی کە هەمانە ئەوەندە باش نییە کە هەموو ئەو بەرهەمانە بەرهەم بهێنێت کە پاڵاوگەکانی ئەمریکا بەرهەمی دەهێنن."
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا لە 15ی تەمموز ڕایگەیاند، پچڕانەکانی پەیوەست بە گەرووی هورمز لە ئێستاوە کڕیارە نێودەوڵەتییەکانی پاڵناوە بۆ سەرچاوەی بەدیل بۆ بەرهەمە نەوتییەکان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی پەراوێز و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی پاڵاوگەکانی ئەمریکا.
بێرمان وتی: “ئەوە تەنها پرسیارێک نییە کە کەی تانکەرەکان دەگەڕێنەوە بۆ گەرووی هورمز.” “ئەوە پرسیارێکە کە ئایا سیستەمی وزەی جیهانی کە لەم قەیرانەدا سەرهەڵدەدات، بە تەواوی وەک پێشتر کاردەکات.”