جام کوردی -  ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕاگەیەندراوی فەرمیی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە کە هەرگیز ڕێگا بە سوپای دەستدرێژکەری ئەمریکا نادەن بۆ بەکارهێنانی خاک، ئاسمان و کەناراوەکانیان دژی ئێران، و سەرەڕای هۆشدارییەکانی پێشوو، هێزە تیرۆریستەکەی ئەمریکا هێشتاش خاک، ئاسمانی ئەو وڵاتانە دژی وڵاتەکەمان و هەندێک پێگەی سەربازیی ئێران بەکار دەهێنێت و هێرش ئەنجام دەدات.

هەروەک تا ئێستا لەسەر زەوی پیشانمان داوە، لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانیی دراوسێکانمان، هەرگیز چاوپۆشی لە هیچ پێشێلکارییەک ناکەین و وەڵاممان زۆر توندتر دەبێت، و ئەوەمان دوێنێ شەو بە ئازایەتیی سەربازانی سوپای پاسدارانی ئیسلامی و سوپای کۆماری ئیسلامی سەلماند.

هیچ ڕێگایەک بۆ سوپای دەستدرێژکەری ئەمریکا نەماوە جگە لە جێهێشتنی ناوچەکە، و ئەوانەی پشتگیری لە دەستدرێژیی ئەمریکا دژی ئێران دەکەن دەبێت بزانن کە هێزە چەکدارە مەزنەکانمان، لەوانەش سوپای پاسداران و سوپا، شانبەشانی یەکتر کار دەکەن بۆ لەناوبردن و کردنە ئامانجی سەرچاوەی هەر دەستدرێژییەدک.

 هۆشداریتان پێ دەدەین کە ئیرادەی هێزە چەکدارەکانمان و گەلە چاونترس و خۆڕاگرەکەمانتان چەندین جار تاقی کردووەتەوە. با نەهێڵن ئەوە دووبارە ببێتەوە.