جام کوردی - مەیجر جەنەڕاڵ عەبدوڵڵاهی وتی: ئاسایشی گەرووی هورمز بەدەست ئێمەیە و هەر تێپەڕینێک دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانمان هەبێت.

مەیجر جەنەراڵ عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی مەڵبەندی خاتەمولئەنبیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە ئاسایشی گەرووی هورمز لە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە و هەر تێپەڕینێکی سەلامەت و کەشتیوانی لە هەر بارودۆخێکدا لەگەڵ هێزە چەکدارەکان هەماهەنگ دەبێت.

وتیشی: سەرکردە تاوانکارەکان و سوپای شەڕانگێز و تیرۆریستی ئەمریکا کە ماوەیەکە پەنا بۆ دزی و چەتەی دەریایی لە ئاوە ئاشکرا و نێودەوڵەتییەکانی جیهاندا دەبەن و ئاسایشی بازرگانی و ئابووری جیهانییان خستۆتە مەترسییەوە، دەبێ خۆیان و هاوپەیمانەکانیان لەوە تێگەیشتبن کە نەتەوەی خۆڕاگر و ئازا و هێزە چەکدارە ئامادە و بەهێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بە کردار سەلماندوویانە کە زۆر بە توندی و پەشیمانانە وەڵامی دەدەنەوە هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەکی دوژمن لە هەر ئاستێک و لە هەر ناوچەیەکی ئێراندا.

ڕاشیگەیاند: ئێمە بە هەموو توانامانەوە ئاسایشی گەرووی هورمز دەپارێزین و بەڕێوەی دەبەین و هەموو کەشتی و تانکەرە بازرگانییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە خۆیان بەدوور بگرن لە هەر کارێک بۆ ترانزێت بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گەرووی هورمز بۆ ئەوەی ئاسایشیان نەکەوێتە مەترسییەوە.

هۆشداری ئەوەشی دا کە هەر هێزێکی چەکداری بیانی بەتایبەت سوپای شەڕانگێزی ئەمریکا، ئەگەر بەنیازی نزیکبوونەوە و چوونە ناو گەرووی هورمز بێت، هێرش دەکرێتە سەر.

زیاتر وتی: پێویستە لایەنگرانی ئەمریکای خراپەکار وریا بن و هیچ کارێک نەکەن کە ببێتە هۆی پەشیمانی قەرەبوو نەکراوە، چونکە ئەو کارە شەڕانگێزانەی ئەمریکا بۆ تێکدانی دۆخی ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی تری نابێت جگە لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و مەترسی خستنە سەر ئاسایشی کەشتیەکان لەم ناوچەیەدا.