دێنیس ڕۆس، دانوستانکاری باڵای پێشوو و ڕاوێژکاری پێشووی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: "ڕەنگە ئەمریکا کێشە ئابوورییەکانی ئێران وەک نیشانەی سەرکەوتنی ستراتیژی لێک بداتەوە، لە کاتێکدا واقیعەکە لەوە ئاڵۆزترە".

ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمەریکا لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە هێزی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد: ئێران هەر بە بڕوای خۆی نیشان دەدات کە دەتوانێت کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بکات، بەڵام پێدەچێت کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازی بەڕێوە ببات لە هەمان کاتدا پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان وەک بژاردەیەک بۆ خۆی دەهێڵێتەوە.

ڕاوێژکاری پێشووی باراک ئۆباما هەروەها زیادی کرد: ئێرانییەکان بە بەردەوامی لە ڕووی خۆڕاگرییەوە سەرسامیان کردووین. لەم نێوەندەدا گومانم هەیە کە فشارە ئابووری و سەربازییەکان بە تەنیا بتوانن ناچاریان بکەن پاشەکشە بکەن.

شیاوی باسە داتاکانی هاتوچۆی دەریایی دەریدەخەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جوڵەی ئەو کەشتیانەی کە کەلوپەلی پێویست و سووتەمەنی هەڵدەگرن لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کەمیکردووە و بە تێکڕا ٥ کەشتی لە ڕۆژێکدا دابەزیوە.