بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوکتور "حەسەن دانایی فەرد"، سکرتێری ستادی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق، دوکتور یەحیا ئال ئێسحاق، بەرپرسی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق و کۆمەڵێک کەسایەتی و چالاکانی ئابووریی ئێران و عێراق، ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ بەرپرسان و چالاکانی ئابووریی پارێزگای کرماشان بەشداری کۆبوونەوەکان دەکەن.

لەم دیدارانەدا گرینگترین پرس و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەپێدانی بازرگانی کرماشان لەگەڵ عێراقدا دەخرێنە بەر لێکۆڵینەوە.

پێکهێنانی گرووپی کاری پەرەپێدانی هەناردەکردن و کۆبوونەوەی هاوبیری چالاکانی ئابووریی پارێزگاکە بە گرنگیدان بە پەرەپێدانی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق لە گرنگترین بەرنامەکانی ئەم سەفەرەن.