ئمباپێ دوای یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ئینتەرمیلان قسەی لەگەڵ سی بی ئێس سپۆرت گۆلازۆ کردووە.

هێرشبەرە فەرەنسییەکە دەڵێت: بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ڕیال مەدرید بۆ من زۆر گرنگە، من زیاتر لە هەموو شتێک دەمەوێت، تەنانەت زیاتریش لە بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، ئێمە دەمانەوێت هەندێک شت بەدەست بهێنین، ئێمە دەمانەوێت تیپێک بین و گروپێک بین کە بتوانین ڕکابەری باشترین تیپەکانی جیهان بکەین. دەزانین ڕکابەرییەکانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ کەمێک قورس بوو بۆ ئێمە، بەڵام لە ڕیال مەدرید هەمیشە دەبێت لە بەرزترین ئاستدا بین. هیوادارم ئەمساڵ ئێمە وەک تیم و گروپێک کێبڕکێ بکەن بۆ ئەوەی بگەینە ئەو شوێنەی کە دەمانەوێت. 

ئەستێرەی ڕیال مەدرید دەشڵێت: ئەوە ئامانجه وەک دوێنێ له بارەی تۆپی ئاڵتونی وتم، بەڵام چامپیۆنزلیگ گرنگتره چونکه له یانەی خەونەکانمدا یاری دەکەم، بەڕاستی گرنگه بۆ من بتوانم نازناوی چامپیۆنزلیگ له مەدرید بەدەست بهێنم.

ئمباپێ لە کۆتاییدا وتی: پێموایە یەکەم شت کە مۆرینیۆ پێت دەبەخشێت ئەوەیە کە هەست بە زیندوویی دەکات، ئەو وادەکات چالاک و بەشداری لە کارەکانتدا بکەیت و هەست بە تایبەتمەندی دەکەیت، ئەو کەسێکە کە فشارێکی زۆر لەسەرت دروست دەکات، زۆر شتی ئەرێنی دەهێنێتە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا، بەڵام لە هەمان کاتدا فشارێکی زۆر دەخاتە سەر ئێمە دەزانین چی لێمان دەوێت و چاوەڕێی چیمان لێدەکات کاتێک ڕاهێنەرێک ئەوەندە متمانەت پێدەکات و ئەوەندە فشارت لەسەر دروست دەکات، بە سروشتی تۆ ناتەوێت نائومێدی بکەیت و دەتەوێت باشترین ئاستت پێشکەش بکەیت.