ئیفتخار ئەحمەد لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران جەختی لەوە کردەوە: دووبارە پەرەسەندنی ململانێ و توندوتیژی و داڕمانی دیپلۆماسی کاریگەری لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانیش هەبووە.

جەختیشی کردەوە: پاکستان پێی وایە هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پرسی ئەتۆمی ئێرانیشەوە پێویستە بە ڕێگەی ئاشتیانە و دیپلۆماسی و وتووێژی بەردەوام چارەسەر بکرێن.

نوێنەری پاکستان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: دیپلۆماسی و وتووێژ دەبێ وەک بنەمای ڕێنمایی بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئێران بمێنێتەوە.