ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نێتۆرک سەبارەت بە ئیدیعاکانی وەزیری جەنگی ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆر و تۆمەتبارکردنی ئێران لەو بارەوە نووسیویەتی؛ گێڕانەوەی وەزیری جەنگی ئەمریکا لە ساڵیادی 11ی سێپتەمبەردا سەبارەت بە تیرۆر لە بنەڕەتدا دژ بەیەکن. مەحاڵە شەڕ هان بدرێت و تیرۆری دڕندانە ئەنجام بدرێت و هێرش بکرێتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و لە هەمان کاتدا بانگەشەی شەڕی تیرۆر دەکەن و پێناسەکەی دیاری بکەن.

ئەنجامدەرانی یازدەی سێپتەمبەر ئێرانی نەبوون؛ بەڵکو ئەوانە بوون کە ئەمریکا خۆی لە دەیەکانی پێشوودا ڕێکیان خستبوو و پەروەردەی کردبوون. دوای 11ی سێپتەمبەر ئەوەی ئێوە لە ئەفغانستان و عێراق بە ناوی "جەنگی تیرۆر" کردتان جگە لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی و کاولکاری بەربڵاو لە ئەفغانستان و عێراق هیچی تری لێنەکەوتەوە.

کە ووتمان، بەکارهێنانی ساڵیادی 11ی سێپتەمبەر بۆ پاساوهێنانەوە بۆ شەڕێکی شەڕانگێزانە دژی ئێران، شەڕێک کە تیرۆرکردنی ترسنۆکانەی بەرپرسانی وڵاتێک و بەئامانجکردنی خەڵکی مەدەنی لەوان ژنان و منداڵانی تێدابوو، هەوڵێکی خراپە بۆ شەرعیەتدان بە دەستدرێژییەکی نایاسایی بە بەکارهێنانی زمانی دژە تیرۆر.