بافڵ تاڵەبانی پاشنیوەڕۆی سێشەممە 14ی ئەیلولی 2020،  لەگەڵ ویلایەتی کۆبووەوە و لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

لەم دیدارەدا، ویلایەتی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی دەربڕی و وتی: هەرێمی کوردستان و عێراق هەمیشە لە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێگەیەکی تایبەتیان هەبووە و ئەم بابەتەش هەمیشە لەلایەن ڕێبەری شەهیدەوە جەختی لەسەر کراوەتەوە و بەردەوامیش دەبێت.

لای خۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتی لەم قۆناغەدا روونکردەوە و رایگەیاند: هەرێمی کوردستان و عیراق نابنە بەشێک لە ململانێکان، بەڵکو هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوام دەبێت.