لەو دیدارەدا موحسین ڕەزایی ئاماژەی بە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان کرد و وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە جموجووڵی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکە، هۆشدارییەکی توندی لەبارەی جموجووڵەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن وتی: "بە هیچ شێوەیەک متمانەمان بە ئەمریکا نییە؛ پێویستە ئەوان هەنگاوی کردەیی بنێن و متمانەی ئێمە بەدەستبهێنن."

لە بەرامبەردا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێڕای پێشوازیی لە پێشنیارەکانی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابووری، ئەمنی و دیپڵۆماتییەکان، جەختی لەسەر هەماهەنگی بۆ چارەسەرکردنی پرسی گرووپەکان و دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکان کردەوە، وەک پێویستییەکی بنەڕەتی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە.