ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیرلەندا ڕایگەیاند کە کشانەوە لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسرائیل ڕەتکراوەتەوە، بەڵام 5 هەنگاو بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکە دەگیرێتەبەر.

زیاتر لە 160 وەرزشکاری ئێرلەندی نامەیەکیان واژۆ کردووە و داوایان لە فیدراسیۆنی ئێرلەندا کردووە بەرامبەر ئیسرائیل یاری نەکات

پێشتر جەیسۆن نایت، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیرلەندا، دوای دۆڕاندنەکەی پێنجشەممەی ڕابردوو بەرامبەر کۆزۆڤۆ، ڕایگەیاندبوو، یاریزانەکان لە دۆخێکی سەختدان و پێیوانییە یارییەکەی بەرامبەر ئیسرائیل ئەنجام بدرێت.

پێشتر هیمیر هالگریمسۆنی ڕاهێنەری ئیرلەندا ڕایگەیاندبوو: ئێمە یاری بەرانبەر بە جینۆسایدکار ناکەین.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەڵێت، یاریزانەکان پێش یارییەکە پێنج هەنگاو هەڵدەگرن بۆ ئیدانەکردنی جینۆسایدی ئیسرائیل:

- تەوقە لەگەڵ یاریزانە ئیسرائیلییەکان ناکەن.

- ئاڵایان لەگەڵ ناگۆڕنەوە.

- وێنەی گروپی لەگەڵیاندا ناگرن.

- یاریزانانی ئێرلەندی بۆ ماتەمینی بۆ قوربانیانی غەززە بازنەی ڕەش دەبەستن.

- سەرجەم داهاتی یارییەکە دەبەخشرێتە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە.