پزشکیان لە کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی لە ئێران، وتی: “ئەگەر هەموومان یەکگرتوو بین و جیاوازییەکان بەلاوە بنێین، بێگومان دەتوانین دوژمنان نائومێد بکەین و شکستیان پێ بهێنین.”
پزیشکیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڵێنی دا کە تا دواهەناسە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەل تێبکۆشێت و وتی: “ئەمڕۆ وەک کەسێک کە بەرپرسیارێتییەکی گەورە و سەختی لە ئەستۆدایە، تا دواهەناسە هەوڵ دەدەم وڵات بە سەربەرزی لەم قەیرانانە دەرباز ببێت. ئەگەر هەموومان دەست بدەینە دەستی یەک، سەرکەوتوو دەبین و دەبێ پێکەوە هەوڵ بدەین ئێرانێکی پڕ لە هێز، داهێنان و گەشەسەندن بونیات بنێین.”