یه‌کێک له ئه‌ندامانی وه‌فدی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وتی: خه‌باتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بووه‌ته هۆی دابین کردنی سه‌قامگیری وڵات و ئه‌مه‌ش که‌ش و هه‌وایه‌کی گونجاوی بۆ ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ڕه‌خساندووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئازاد عه‌بدولقادر شمقاڕ له میانه‌ی به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی چالاکوانانی بواری ئابوری پارێزگاکانی سلێمانی و کرماشان که له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: ماوه‌یه‌که به هۆی سه‌رهه‌ڵدان و چالاکی تیرۆریسته‌کانی داعش وه‌فدی بازرگانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که که‌متر سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌ردانی کرماشانمان کردووه تا له هاوکاران و بازرگانانی ئه‌م پارێزگایه داوا بکه‌ین سه‌ر له نوێ بۆ بازاڕه‌کانی هه‌رێم و عێراق بگه‌ڕێنه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئاماده‌بوونی تاقمێکی تیرۆریستی له عێراق نابێت ببێته ڕێگر له به‌رده‌م چالاکییه بازرگانییه‌کان، ئێمه پێویسته ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنین که به‌رده‌وامین له هاوکاری یه‌کدی و په‌ره به په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌کانمان ده‌ده‌ین.