جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند: خاڵی سنوری په‌روێزخان ڕۆڵێکی به‌رچاوی له پێناو به‌رزبوونه‌وه و ئاسانکاری ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی چالاکوانانی ئابوری پارێزگاکانی سلێمانی و کرماشان، یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج وتی: هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی پێشینه‌یه‌کی بازرگانی دوور و درێژیان هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا له چوارچێوه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان، هه‌نارده و هاورده‌ی کاڵا، سه‌ردانی وه‌فدی ئابوری و بازرگانی، به‌شداری له پێشانگا جۆربه‌جۆره‌کان و هه‌روه‌ها سه‌ردانی به‌رپرسانی سیاسی و ئابوری باڵای کۆماری ئیسلامی و هه‌رێم که‌وتووه‌ته به‌رچاو.
یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج ڕوونیکرده‌وه: له به‌شی ئابوری و ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان بارودۆخێکی گونجاومان له نێوان کۆماری ئیسلامی و هه‌رێمی کوردستاندا بینیوه و له‌م نێوه‌نده‌شدا پارێزگای کرماشان به هۆی ئه‌و سنوره هاوبه‌شه‌وه، پشکێکی گه‌وره‌ی له‌م په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌دا به‌رکه‌وتووه.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وتی: هه‌بوونی چه‌ندین بازاڕچه‌ی سنوری چالاک له پارێزگای کرماشان ده‌رفه‌تی هه‌نارده‌ی کاڵای بۆ هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق دابین کردووه و به تایبه‌ت له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری به خۆوه بینیوه.
ناوبراو له کۆتاییدا وتی: هیوادارم سه‌ردانی وه‌فدی بازرگانی سلێمانی بۆ کرماشان بتوانێت په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابورییه‌کانی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌وپێشتر ببات و له داهاتوودا هاوکاری زیاتر به چاو ببینین.