فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، پلانی تایبه‌تمان هه‌یه، وتی: وه‌ک سه‌ربازێک ئه‌و دڵنیاییه به هاونیشتمانیان ده‌ده‌م که له لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه هیچ نیگه‌رانییه‌ک له سه‌ر وڵات نییه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ئه‌میر ئه‌حمه‌د ڕه‌زا پورده‌ستان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند: داعش له توانایدا نییه هێرش بکاته سه‌ر سنوره‌کانی ئێران و به توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تیرۆریستی ده‌ده‌ینه‌وه.
ناوبراو وتی: له بنکه سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر سنوره‌کانه‌وه، ئاگاداری سه‌رجه‌م جم و جوڵه‌کانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌بین.
فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی ئه‌رته‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی وتی: ئه‌و دوژمنه‌ی که تا دوێنێ ئامانجی ئاژاوه‌گێڕی هه‌بوو، له ئێستادا له درگای ئاشتی و دۆستایه‌تییه‌وه پێی ناوه‌ته دانوستانه‌کانی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران و جێی متمانه نییه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: هه‌ندێک پێیان وایه که کۆتایی به دوژمنایه‌تی ئێمه له گه‌ڵ ئه‌مریکا هاتووه و پاره بلۆک کراوه‌کانمان ئازاد ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته بزانن که دوژمنایه‌تی ئێمه له گه‌ڵ ئه‌مریکا گه‌وره‌تر له‌وه‌یه و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی داکووتاوه.
پورده‌ستان به ئاماژه به‌وه‌ی که نابێت ده‌رفه‌تی ئه‌وه بده‌ین که دانوستانه‌کان ببێته ڕێگا خۆشکهرهوهی هاتنی ئه‌وان بۆ ناوچه‌که، ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هاتووه‌ته ناوچه‌که، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌کی واشنتن ده‌ست به سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕێگرییه له په‌ره‌سه‌ندنی بێداری ئیسلامی.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: ستراتیژی نوێی ئه‌مریکا له وڵاتانی ئیسلامی، دژایه‌تی مه‌زهه‌بی شێعه و ناکۆکی نێوان سوننه و شێعه‌یه.