ڕێکه‌وتننامه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابوری نێوان پارێزگاکانی سلێمانی و کرماشان واژۆ کرا.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه له نێوان ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژووری بازرگانی، پیشه‌سازی، کانزا‌کان و کشتووکاڵی کرماشان واژۆ کراوه.
به پێی بڕگه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه، هه‌ر دوولا له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که به هۆی له به‌رچاوگرتنی ستانداردی کاڵا ئاڵ و گۆڕپێکراوهکانی نێوان دوو وڵات و دڵنیایی له کوالیتی و ستانداردی قبووڵکراوی دوو وڵات، پرسی به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ کاڵا و به‌رهه‌مه‌کان بکرێته بنه‌مای کارپێکردن و هه‌ر دوو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و کرماشان به دواداچوون بۆ جێبه‌جی کردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ڕێگای دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه بکه‌ن.
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و کرماشان له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ به مه‌به‌ستی له ناو بردنی سه‌رجه‌م ئه‌و کۆسپ و به‌ربه‌ستانه‌ی که ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان.
پرسی سنورداربوونی هاتووچۆی بازرگانانی ئێرانی بۆ هه‌رێمی کوردستان یه‌ک له‌و ته‌وه‌رانه بوو که له کۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و کرماشان باسی لێ‌کرا و به‌ڵێنی ئه‌وه درا که لایه‌نی کوردستانی چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکات و ئه‌و بازرگانانه‌ی که له لایه‌ن ژووری بازرگانییه‌وه نامه‌ی پشتگیری‌یان بۆ بکرێت ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی مانه‌وه له هه‌رێم نه‌بنه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ناوه‌ڕۆکی ڕێکه‌وتنه‌که‌دا هاتووه که ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌و په‌ڕی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی خۆی له پێناو به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی پێشکه‌ش ده‌کات.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌دا هاتووه که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی نێوان بازرگانانی شاره‌کانی سلێمانی و کرماشان له هه‌ر یه‌ک له ژووره بازرگانییه‌کان کۆمیهتهیهکی سێ که‌سی پێک ده‌هێنرێت و بۆ ئه‌مه‌ش له سلێمانی هه‌ر یه‌ک له یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج، دلاوه‌ر سۆفی که‌ریم و ئه‌حمه‌د عه‌لی محه‌ممه‌د ده‌ستنیشان کراون و ژووری بازرگانی کرماشانیش هه‌ر یه‌ک له جه‌مشید ڕۆسته‌می، عه‌بدولڕه‌زا زه‌ردۆیی و ئیبراهیم خه‌میسی بۆ ئه‌ندامبوون له‌و کۆمیهتهدا ده‌ستنیشان کردووه.
هه‌ر دوولا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه که پێش له داخرانی سنوره‌کان و هه‌ر چه‌شنه گۆڕانکارییه‌ک له یاساکانی گۆمرۆک و کۆنتڕۆڵی کوالیتی یه‌کدی ئاگادار بکه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی داخستنی سنوره‌کان بده‌ن.