جام کوردی:
له جیهانی ئه‌مڕۆدا پرسی سه‌رقاڵبوونی مرۆڤه‌کان به مۆبایل و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بووه‌ته جێی نیگه‌رانی کۆمه‌ڵناسان. له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌ندێک له به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیا و خاوه‌ن کاره‌کان به‌رده‌وام به‌کارهێنانی ئێجگار زۆری مۆبایلیان له لایه‌ن کرێکارانه‌وه وه‌ک یه‌کێک له هۆکاره‌کانی له ده‌ستدانی ئیش و کاره‌کانی ئه‌وان ناو بردووه.
له نموونه‌یه‌کی وه‌هادا خاوه‌ن کارێک که به‌نیاز بووه فرۆشیارێک وه‌ربگرێت مه‌رجی وای داناوه که ئه‌و که‌سه نابێت له شوێنی ئیش و کاره‌که‌یدا تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به کار بێنێت.