جام کوردی:
حوسێن کۆکه‌ن ناسراو به فه‌رهادی دووه‌م له خانووکهیدا تووشی شکانی له‌گه‌ن ده‌بێت و له ئێستادا له ژێر چاودێری ته‌ندرووستی تایبه‌ت به شکاوی له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانی شاری کرماشاندایه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشییه‌که‌ی حوسێن کۆکه‌ن بووه‌ته جێی نیگه‌رانی دانیشتووانی ناوچه‌که و له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا داوایان له خه‌ڵک کردووه بۆ زووتر چاکبوونه‌وه‌ی ئه‌م قاره‌مان و پاڵه‌وانه‌ی کورد ده‌ستی نزا بۆ لای خودای گه‌وره به‌رز بکه‌نه‌وه.
حوسێن کۆکه‌ن له ساڵی 1309ی کۆچی هه‌تاوی له گوندی دڕۆڵه‌ی سه‌ر به شاری بانه‌وڕه له قه‌زای پاوه له دایک بووه. له ساڵی 1361 تا 1373 له گوندی مه‌یگۆڕێ له دڵی کێوه‌کاندا ده‌ستکردێکی پێشکه‌ش به نیشتمانه‌که‌ی کردووه که 11 ژوور له خۆ ده‌گرێت و به‌مه‌ش چیرۆکی بێستوونی فه‌رهادی بۆ جیهانیان وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه داهاتی سه‌ردانیکردنی گه‌شتیاران بۆ ئاسه‌واره به‌نرخه‌که‌ی له کاره خێرخوازییه‌کاندا ده‌به‌خشێت وه‌ک بیناکردنی قوتابخانه‌کان، مزگه‌وت و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران.
سه‌نته‌ری میدیایی جام کوردی له یه‌زدانی مه‌زن داوای شیفای به په‌له بۆ حوسێنی هه‌میشه زیندوو ده‌کات.