جام کوردی:
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی وتی: ئێران به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت ئاڵۆزی نێوان ڕووسیا و تورکیا که‌م بکاته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه ناوچه‌که ڕووبه‌ڕووی ئاڵۆزییه‌کی دیکه ببێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ولایه‌تی له به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی سێی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران وتی: چه‌ندین ساڵه که شه‌ڕێکی نه‌خوازراو له گۆڕه‌پانێکی بچووکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێکردووه و سه‌رجه‌م وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچه‌که له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شدارییان هه‌یه.
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه: له نێوان ئه‌م شه‌ڕه و شه‌ڕه‌کانی دیکه جیاوازی زۆر هه‌یه. له‌م ڕووداوه‌دا وڵاتانی بچووک یان به ڕواڵه‌ت بچووک و یان مامناوه‌ند، به‌راورد به وڵاتانی زلهێز ڕۆڵی زیاتریان هه‌یه.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ئاماژه به ڕۆڵی ئه‌رێنی ئێران له قه‌یرانی سوریا، وتی: ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ده‌بوو، حکومه‌تی سوریا ده‌ڕووخا، ئێران قاره‌مانانه ڕاوه‌ستا تا وڵاتانی دیکه‌ش هاتنه نێو به‌ره‌ی حکومه‌تی سوریا.
ولایه‌تی جه‌ختی کرده‌وه: له داهاتوودا وڵاتانی دیکه‌ش له ئاسته جیاوازه‌کاندا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی گه‌وره و هێزه جیهانییه‌کان په‌یوه‌ست به به‌ره‌ی خۆڕاگری ده‌بن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که چین به هۆی مه‌ترسییه‌کانی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی وه‌هابییه‌ت له به‌شی موسڵمان نشینی خۆیدا په‌یوه‌ندی به‌م به‌ره‌وه بکات.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی تۆڕنادۆی ناردووه‌ته سوریا و دیار نییه که ئه‌م فڕۆکانه کوێ بۆردومان ده‌که‌ن. ئه‌ڵبه‌ت ده‌توانین شرۆڤه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که فڕۆکه‌کانی به‌ریتانیا له‌و به‌شه‌دا چی ده‌که‌ن. ده‌ڵێن داعش بۆردومان بکه‌ن و په‌یوه‌ندیتان به جیش الحڕ نه‌بێت. تیرۆریست، تیرۆریسته و توندڕۆ و میانه‌ڕۆی نییه و زیاتر له 90 وڵات پاڵپشتی تیرۆریستان له سوریا ده‌که‌ن.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی جه‌ختی کرده‌وه: له که‌سێکی فه‌رانسه‌یی پرسیارم کرد که ژماره‌ی تیرۆریسته‌کانی به ڕه‌گه‌ز فه‌رانسه‌یی له سوریا چه‌ند ده‌بن؟ وه‌ڵامی دایه‌وه که دوو بۆ سێ هه‌زار که‌س. سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م ژماره دانیشتووی فه‌رانسه‌وه، به منی ڕاگه‌یاند که تیرۆریسته‌کانی ڕۆژئاوایی کاتێک که ئه‌وه‌یان بینی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یان له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه بۆردومان ده‌کرێن، هاتنه سوریا و دژ به به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌که‌ن.
ولایه‌تی ڕایگه‌یاند: پێم ووت که ئه‌م خه‌ڵکه‌ی فه‌رانسه کاتێک که‌رتی غه‌زه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردومان ده‌کرا، تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ نه‌بوون؟ چۆن له سوریا هه‌ستیان به نیگه‌رانی ده‌کرد؟ یان به ئامانجی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری سوریا هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که هه‌موو شتێک کاتی به‌سه‌رچوونی هه‌یه، ڕوونیکرده‌وه: هیلاری کلینتۆن له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌نووسێت که داعش ده‌ستکردی ئه‌وانه و به هۆی کۆتایی هاتنی ماوه‌ی داعش و تێپه‌ڕاندنی هێڵه سووره‌کانی ڕۆژئاوا، له‌مڕۆدا ده‌بێت له ناو ببرێن، به‌ڵام جیش الحڕ نابێت له ناو ببرێت.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه ستراتژیکه‌کانی کۆڕی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند: ڕووسیا له هێڵی هه‌ماهه‌نگیدایه له گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سوریا. له هه‌ندێک کاتدا هه‌ڵوێستی جیاوازمان هه‌بووه، به‌ڵام له وتووێژه‌کاندا هه‌ڵوێسته‌کانمان یه‌کیان گرته‌وه. به هۆی ئه‌وه‌ی که هاوکاری ستراتژیکی سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منی نێوان ئێران و ڕووسیا بابه‌تێکی نوێیه، هه‌ماهه‌نگی نێوانمان کاتی ده‌وێت.
ولایه‌تی وتی: به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، هه‌ر وڵاتێک که حکومه‌تێکی یاسایی هه‌یه، ده‌توانێت وڵاتانی دیکه بانگهێشتی خۆی بکات. حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د یاساییه و که‌متر له دوو ساڵی ڕابردوو، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی سوریا ده‌نگیان پێ داوه. ئه‌گه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان قبووڵ نییه، نوێنه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چی ده‌کات؟
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: سوریا داوای یارمه‌تی و هاوکاری له ئێران و ڕووسیا کردووه، خاڵی هاوبه‌شی نێوان ئێمه، ڕووسیا، عێراق و لۆبنان ئه‌وه‌یه که ئه‌م وڵاتانه له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه بانگهێشتی سوریا کراوین. به‌ڵام ئایا حکومه‌تی ئۆباماش بانگهێشت کراوه؟ حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی ڕایگه‌یاندووه که هێزی ده‌ره‌کیمان ناوێت، به‌ڵام ئه‌مریکا به‌رده‌وام هێز ده‌نێرێت.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جه‌ختی کرده‌وه: به‌ڵگه‌مان هه‌یه کاتێک داعش له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بۆردومان ده‌کرێت که هێڵه سووره‌کانی ئه‌وان تێپه‌ڕ بکات. داعش له موسڵ به ئاماده‌بوونی ئه‌مریکییه‌کان ناوه‌ندی پارێزگای الانباریان کۆنتڕۆڵ کرد. داعش به‌ره‌و ڕۆمادی ڕۆیشت و بنکه‌ی ئه‌مریکا له‌و شوینه بوو، به‌ڵام هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان نه‌بوو. له سوریاش بارودۆخه‌که هاوشێوه‌یه. بۆ نموونه داعش له‌و شوێنانه‌ی که بیره نه‌وتییه‌کانی لێیه، ده‌توانێت بمینێته‌وه.
ولایه‌تی ڕایگه‌یاند: تیرۆریسته‌کانی داعش دڕنده‌ترین تیرۆریسته‌کانن، به‌ڵام میدیاکانی وڵاتانی ده‌ره‌وه به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناویان ده‌به‌ن. شه‌ره‌فی خه‌واریج له داعشییه‌کان زۆرتره، ژماره‌ی سوننه مه‌زهه‌به‌کان که له لایه‌ن داعشه‌وه کوژراون له شێعه‌کان زیاتره، ئێزدییه‌کانیان کوشت و ژن و ئافره‌ته‌کانی ئه‌وانیان به بارمته گرت. سه‌رکرده‌ی داعش له نوێژی هه‌ینی باسی کوشتنی مرۆڤه‌کان ده‌کات و فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا هیچ چالاکییه‌کیان نه‌بووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی وتی: له‌و ڕۆژه‌ی که وتیان ” ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره ” له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ناوچه‌که بوو. له لیبیا ده‌ستیان پێ‌کرد، پاشان له سوریاوه گه‌یشتنه عێراق، ئێستاش له یه‌مه‌ن چی ده‌که‌ن، وه‌ک چۆن له سومالیا و ئه‌فغانستان چی‌یان کرد.
ناوبراو سه‌باره‌ت به چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د وه‌بیری هێنایه‌وه: ئه‌سه‌د له‌مه‌ی که هێزه‌کانی سوپای سوریا و هێزه خۆبه‌خشه‌کان له حه‌له‌ب و لازقیه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، خۆشحاڵ و ئه‌ڵبه‌ت هیوای به سه‌رکه‌وتنی کۆتایی هه‌یه.
ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه که ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ڕووسیا و تورکیا په‌ره‌ی پێ بدرێت و پێویسته ئاستی ئه‌م ئاڵۆزییه که‌م ببێته‌وه. ئێمه لایه‌نگری له هیچ لایه‌نێک ناکه‌ین و به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که له پێناو که‌مبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان هه‌نگاو بنێین. هه‌ندێک له میدیاکانی تورکیا سنوره‌کان تێده‌په‌ڕێنن و ئه‌مه‌ش قازانجی نییه.
ولایه‌تی ڕوونیکرده‌وه: داوای ئه‌وه له‌م وڵاته‌ی دراوسێمان ده‌که‌ین که به دووربینی له دۆخه‌که بڕوانێت و به‌نزین به سه‌ر ئه‌م ئاگرهیدا نه‌کات که واشنتن له ناوچه‌که هه‌ڵیگیرساندووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و ئه‌مه‌ی که هۆشداری به سه‌رۆک کۆماری ئێران داوه، وتی: پێویسته هه‌ر که‌سێک له ئاستی خۆیدا لێدوان بدات، ڕه‌نگه وڵاتێکی بچووکی ئه‌فریقاش هۆشداری به وڵاتێکی گه‌وره بدات. هه‌ر وڵاتێک پێویسته ئاست و تواناکانی خۆی بزانێت و ئێران وڵاتێکی زلهێز به مێژوویه‌کی چه‌ند هه‌زار ساڵه و توانا و کاریگه‌رییه له ناوچه‌که و له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیشدا .
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر ئێران بڕیار بوو به‌م چه‌شنه لێدوانانه، ئامانجه دادپه‌روه‌رانه‌کانی خۆی ڕابوه‌ستێنێت، له‌م پێگه‌یه‌دا نه‌ده‌بوو، وڵاتی ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌مریکاش ڕاوه‌ستاوه.
سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وتی داعش به تورکیا، ولایه‌تی وه‌بیری هێنایه‌وه: ڕووسیا ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕاگه‌یاندووه و وێنه‌کانیشی بڵاو کردووه‌ته‌وه. له‌و وێنانه‌دا نه‌وت هه‌ڵگره‌کان له ناوچه‌کانی باکوری عێراق و سوریا به‌ره‌و تورکیا ده‌بینرێن. ڕووسیا له ئاسمانه‌وه وێنه‌کانی تۆمار کردووه و پێویست به بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی دیکه‌ش نییه.
هه‌ر له درێژه‌دا عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی ڕایگه‌یاند: هه‌ر وڵاتێک وه‌ک سوریا یان عێراق له ئاست به‌رپرسایه‌تی حکومه‌ته‌کانیان سه‌باره‌ت به پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانیان بڕیار ده‌ده‌ن و ئیمه نیازی ده‌ستێوه‌ردانمان له کاروباری ئه‌واندا نییه.
سه‌باره‌ت به هێڵی سوری تاران له سوریا، ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: به‌شار ئه‌سه‌د هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن گه‌له‌وه وه‌ک سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردراوه. پێویسته گه‌لی سوریا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی وڵاته‌که‌یان بڕیار بده‌ن و به‌ده‌ر له سنوره‌کانی سوریا، که‌س بۆی نییه نه‌خشه بۆ دواڕۆژی ئه‌وان پیشان بدات.