جام کوردی:
ئه‌میر عه‌باس هۆوه‌یدا یه‌ک له‌و به‌رپرسانه بوو که له پاش هاتنی یه‌که‌م کۆمپیۆته‌ر بۆ ئێران له پووشپه‌ڕی ساڵی 1341ی کۆچی هه‌تاوی، له نووسینگه‌که‌یدا کۆمپیۆته‌ری هه‌بووه.
دیار نییه که ناوبراو له چه کاتێکه‌وه فێری ئیش کردن به کۆمپیۆته‌ر بووه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌کنۆلۆژیایه‌کی نه‌ناسراو بووه، به‌ڵام وێنه‌یه‌ک که جێمز بلر فتۆگرافری نه‌شناڵ جئۆگرافیا له نووسینگه‌که‌ی هۆوه‌یدا تۆماری کردووه، ناوبراو له کاتی ئیش کردن به سیسته‌مێکی سه‌ره‌تایی کۆمپیۆته‌ر پیشان ده‌دات. وێنه‌که په‌یوه‌ندی به کۆتا ساڵه‌کانی خولی 13 ساڵه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ناوبراوه هه‌یه. ساڵی 1354ی کۆچی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 1975ی زائینی ئه‌م وێنه‌یه گیراوه.