جام کوردی:
نابێت بوترێت که جیهانی بێ خوێندنه‌وه، جیهانێکی باش نییه، به‌ڵام له وه‌ها جیهانێکدا مرۆڤه‌کان ئاگاداری زۆر شت نین. هونه‌رمه‌ندان و ئه‌کته‌ره‌کانی سینه‌ما، شانۆ و ته‌له‌فزیۆن له نێو کۆمه‌ڵگادا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پێگه‌یه‌کی باڵایان هه‌یه و زۆربه‌یان له لایه‌ن گه‌نجه‌کانه‌وه وه‌ک نموونهوهی ژیانی داهاتوو هه‌ڵده‌بژێرێن. به دڵنیاییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی کتێب نه‌ریتێکی خوازراوه که به ههنگاوێکی فه‌رهه‌نگی داده‌نرێت و ئاستی زانیاری مرۆڤه‌کان به‌رزتر ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه، ڕوو له کرده‌وه فه‌رهه‌نگییه‌کان بکه‌ن، بێ گومان ئه‌مه‌ش له نێو خه‌ڵکی ئاسایی په‌ره‌ی پێ ده‌درێت و هۆکاری ڕاکێشه‌ری گه‌نجانیش ده‌بێت. ماڵپه‌ڕی www.yjc.ir وتووێژێکی له گه‌ڵ ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی ئێرانی ” زۆهره حه‌میدی ” ئه‌نجام داوه که ده‌قی وه‌رگێڕانه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه:
ئه‌گه‌ر ببنه نووسه‌ر، یه‌که‌م کتێبی ئێوه له سه‌ر چه ته‌وه‌رێک ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ده‌متوانی ببمه نووسه‌ر. کتێبێکم ده‌نووسی سه‌باره‌ت به ڕێگا و شێوازه‌کانی باشتر ژیان، له به‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان له سه‌ره‌تادا هه‌موو بابه‌تێک نازانن، به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی کتێب ده‌توانن وه‌ریان بگرن.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه نه‌ده‌بوو، جیهان به تێڕوانینی ئێوه چۆن ده‌بوو؟
نابێت بڵێین که جیهانێکی باش نییه، به‌ڵام له وه‌ها جیهانێکدا، مرۆڤه‌کان ئاگایان له زۆر شت نییه.
تا چه‌نده یارمه‌تیده‌ری بواری خوێندنی کتێب له کۆمه‌ڵگا بوون؟
هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه کتێب وه‌ک خه‌ڵاتێک هه‌ڵبژێرم و ئامۆژگاری ئه‌وه‌شم کردووه که کتێب بخوێننه‌وه.
له کاتی جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی وه‌ک ئه‌کته‌رێک پێتان سپێردراوه، که‌ڵکتان له‌و کتێبانه‌ی وه‌رگرتووه که پێشتر خوێندووتانه؟
وه‌ک کتێب نه، به‌ڵام چه‌ندین ڕۆڵ هه‌بووه که به‌شێکی له قاره‌مانی ئه‌و چیرۆکانه ڕۆیشتووه که پێشتریش خوێندوومه‌ته‌وه. جارێک له درامایه‌کدا ڕۆڵێکم گێرا که له کتێبێک‌دا هاتبوو.
هۆکاری لاوازبوونی بواری خوێندنی کتێب له کۆمه‌ڵگادا چییه؟
ده‌توانم بڵێم که سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، هه‌وڵی جیدی نادرێت، ڕه‌نگه خه‌ڵک به‌و زانیارییانه‌ی که له میدیاکانی دیکه وه‌ری ده‌گرن، ڕه‌زامه‌ند بن و به تایبه‌ت بۆ زانیارییه‌کان ڕوو له خه‌زێنه‌یه‌ک وه‌ک کتێبه‌کان ناکه‌ن.
له ئێستادا سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی چه کتێبێکن؟
له‌مساڵ هێشتا هیچ کتێبێکم نه‌خوێندووه‌ته‌وه، به هۆی سه‌رقاڵ بوونم هێشتا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم که کتێبێکی تایبه‌ت بخوێنمه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێک کتێبی ده‌روون ناسیم له کتێبخانه‌ی ماڵه‌که‌مدا هه‌یه که هه‌ندێک کات ده‌یانخوێنمه‌وه.
سه‌باره‌ت به بڵاوکراوه‌ی ئه‌لکترۆنی، بۆ چوونی به‌ڕێزتان چییه؟
به شتێکی باشی نازانم. ڕه‌نگه بۆ جیلی ئێستای ئێمه ڕووداوێکی باش بێت، به‌ڵام من وه‌ک خۆم هیچ کات پێشوازی له‌م چه‌شنه کتێبانه ناکه‌م. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڵێن کتێبێکی دیاریکراو له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه بخوێنمه‌وه، له خوێندنه‌که‌ی پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه.
وه‌ک پرسیاری کۆتایی، سه‌باره‌ت به کتێب و خوێندنه‌وه‌ی کتێب، له دێڕیکدا چی به خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌ڵێن؟
هه‌رده‌م ئه‌ڵێم که ئه‌گه‌ر هه‌ست به خه‌م و ئازارێک ده‌که‌ن، کتێب بخوێننه‌وه و هه‌ر کات ویستی خه‌وێکی ئارام و ئاسووده‌تان هه‌یه، پێش له‌وه کتێب بخوێننه‌وه.