جام کوردی:
یه‌که‌م کاروانی په‌نابه‌رانی سوری گه‌یشته وڵاتی که‌نه‌دا. سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته پێشوازیی له په‌نابه‌ران کرد. له‌م وێنه‌یه‌دا په‌نابه‌رانی سوریا له گه‌ڵ جاستین ترۆدۆ وێنه‌ی سێڵفی ده‌گرن. پاش ده‌ست به کاربوونی ترۆدۆ وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی که‌نه‌دا، ئه‌و وڵاته ڕۆژانێکی جیاوازتر به خۆوه ده‌بینێت. چیدی که‌نه‌دا به وڵاتێکی گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریکا سه‌یر ناکرێت و خاوه‌ن بڕیاری تایبه‌ت به خۆی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت. ده‌نگۆی کشانه‌وه‌ی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی که‌نه‌دا له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش یه‌ک له‌و بڕیارانه‌ی ترۆدۆ ده‌بێت.