جام کوردی:
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه که به‌رپرسانی سوید له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئاواره بیانییه‌کان له که‌شتی گه‌شتیاریدا نیشته‌جێ بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و به پێی زانیارییه‌کانی دایره‌ی کۆچ و کۆچبه‌رانی سوید، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گرێبه‌ستێکیان له گه‌ڵ کۆمپانیایه‌ک واژۆ کردووه که به پێی ئه‌و گرێبه‌سته کۆمپانیاکه ئاماده‌کاری بۆ نیشته‌جێبوونی 1260 په‌نابه‌ری بیانی له یه‌کێک له که‌شتییه گه‌شتیارییه‌کانی خۆیدا ده‌کات. هێشتا ئه‌و به‌نده‌ره‌ی که که‌شتییه گه‌شتیارییه‌که تێیدا جێگیر ده‌کرێت، دیاری نه‌کراوه. له هه‌مان کاتدا کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی بۆ نیشته‌جێبوونی ئاواره‌کان له سوید ته‌رخان کردووه.