جام کوردی:
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو وڵاتی به‌هێزی ئیسلامی ناوچه‌که چوونه‌ته دوو به‌ره و دژایه‌تی یه‌کدی ده‌که‌ن. له به‌ره‌یه‌کدا عه‌ره‌بستان و موسڵمانانی سوننه و له به‌ره‌یه‌کی دیکه‌دا ئێران و شێعه‌کان بوونیان هه‌یه. ئێران به چه‌ندین سه‌رکه‌وتنی، هه‌ژموونی به‌هێزتر بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێی ڕکابه‌ران. به‌داخه‌وه ئه‌م ناکۆکییانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو وڵاته ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوانیان هه‌یه. له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ، هه‌ڵوێستی ئه‌م دوو لایه‌نه چی ده‌بێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی عه‌ره‌بستان:
عه‌ره‌بستان له ساڵانی ڕابردوو به گشتی له بواری سه‌ربازیدا سه‌رمایه‌گوزاری کردووه. ڕاپۆرته‌کانی دامه‌زراوه‌ی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی ستۆکهۆڵم (سیپری) که بڵاوی کردووه‌ته‌وه، پیشان ده‌دات که کڕینی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی له لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی مه‌ترسیدار. له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو هاورده‌کردنی پێداویستی سه‌ربازی به‌راورد به ساڵانی 2006 تا 2010 له سه‌دا به ڕێژه‌ی 275 به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش عه‌ره‌بستان به ته‌نیا نییه. له ساڵانی 2011 تا 2015، فرۆشتنی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌دا 61 به‌رزتر بووه‌ته‌وه. ئه‌م ئامار و داتایه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونتر ده‌کاته‌وه که ڕه‌نگه ناوچه‌که به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی گه‌وره په‌لکێش بکرێت. هه‌روه‌ها وڵاتانی سوننه له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو له بواری سه‌ربازیدا خۆیان ته‌یار کردووه.
عه‌ره‌بستان له پشتیوانی وڵاتێکی زلهێزی وه‌ک ئه‌مریکا که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئه‌م وڵاته گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌کاری چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی له ساڵه‌کانی 2011 تا 2015 بۆ عه‌ره‌بستان بووه. سێ کڕیاری سه‌ره‌کی ئه‌مریکا له‌م ساڵانه‌دا عه‌ره‌بستان، ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی و تورکیا بوون. هه‌ر سێ وڵات له ئێستا و به تایبه‌ت له سوریا له به‌ره‌ی دژ به ئێراندان.
خاڵه لاوازه‌کانی عه‌ره‌بستان، هێز و تایبه‌تمه‌ندی ئێرانه:
به‌شێکی زۆری پاراستنی وڵاتی عه‌ره‌بستان له ئه‌ستۆی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه، ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌قامگیربوونی ناوچه‌که‌یه. به‌ڵام له میانه‌ی دانوستانه‌کانی ناوه‌کی ئه‌وه ڕوون کرایه‌وه که دۆخی ئێستا به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات. ئه‌مریکا چیدی وه‌ک پۆلیسه به‌هێزه‌که‌ی ناوچه‌که سه‌یر ناکرێت. وه‌ک چۆن که وه‌لی نه‌سر، سه‌رۆکی کۆلیژی توێژینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی زانکۆی جۆن هاپکینز له وتووێژ له گه‌ڵ بلۆمبرگ ده‌ڵێت، سه‌عوودیا له مێژه پشتیوانی له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات. ” بۆ ماوه‌ی چوار ده‌یه ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی به عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه هه‌بووه و له گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیی نه‌بووه “. له ئێستادا به هۆی تێڕوانینی سه‌رۆک ئۆباما به‌رامبه‌ر به ئێران، گۆڕینی به‌سه‌ردا هاتووه.
ئیداره‌ی ئۆباما سه‌رهه‌ڵدانی ئێرانی وه‌ک هێزێکی ڕکابه‌ری عه‌ره‌بستان ئاسانتر کردووه، ئه‌مه‌ش له ڕێگای فرۆشتنی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه نه‌بووه به‌ڵکوو له ڕێگای دابین کردنی ئه‌م هێزه‌وه بووه که ئێران ده‌سه‌ڵاتی خۆیی به ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رزتر کردووه‌ته‌وه.
به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، تاران به ئاسانی ده‌توانێت بواری بازرگانیی په‌ره پێ بدات. گه‌مارۆکان و به‌ربه‌سته ئابورییه‌کان هه‌ڵگیراون و ئێران ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته داراییه بلۆک کراوه‌کانی. له کاتێکدا که ڕاپۆرته‌که‌ی سیپری پیشان ده‌دات ئێران ڕۆڵێکی لاوازی له هاورده‌کردنی که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیدا هه‌بووه، به‌ڵام به‌رواری بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته پێش له 16ی ژانۆیه بووه، پاش ئه‌م به‌رواره ئێران توانای کڕینی پێداویستی سه‌ربازیی هه‌یه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی ئێران:
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆ سه‌ربازییه‌کان، تاران له بواری سه‌ربازیدا سه‌رکه‌وتنی زۆری هه‌بووه. حوسێن دهقان وه‌زیری به‌رگری ئێران له گه‌ڵ هاوتاکه‌ی له ڕووسیا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گرنگی هه‌بووه. ناوبراو گرێبه‌ستێکی 8 ملیار دۆلاریی سه‌باره‌ت به کڕینی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له گه‌ڵ ڕووسیا واژۆ کردووه. ڕاپۆرته‌کان پیشان ده‌ده‌ن ئێران خوازیاری ئه‌وه‌یه فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی جۆری سوخۆ- 30 و یاک- 130 و کۆپته‌ره‌کانی می- 8 و میل می- 17 و موشه‌که‌کانی که‌ی- 300 له ڕووسیا بکڕێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش ژێرده‌ریایی و که‌ره‌سته‌کانی دیکه له‌م گرێبه‌سته‌دا هاتووه.
کیۆمه‌رس حه‌یده‌ری، جێگری هێزی وشکانی ئه‌رته‌شی ئێران ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی نیازی کڕینی تانکی تی- 90ی ڕووسیای هه‌یه. هه‌روه‌ها که‌ناڵی ڕاشا توده‌ی ڕایگه‌یاندووه که ئێران بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی جۆری میگ- 29 و سوخۆ- 24 و ژێرده‌ریاییه‌کانی پێویستی به یارمه‌تی مۆسکۆ هه‌یه. هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی s300 به‌م زووانه ڕاده‌ستی ئێران ده‌کرێت.
نووسه‌ر: کاڵام وود / سه‌رچاوه: ترامپت
وه‌رگێڕان: جام کوردی