جام کوردی:
ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ ئێران له دوو به‌شدا تاوتوێ ده‌کرێت، یه‌که‌م داڕشتنی که‌شێکی نوێ بۆ گه‌شه‌پێدانی هاوکارییه ئابورییه‌کان له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان و دووه‌م، به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌کردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان تاران – ئه‌نکه‌ره له گۆڕه‌پانی ناوچه‌یی.
سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ تاران به گرنگترین ڕووداوه‌کانی ساڵی 1394 هه‌ژمار ده‌کرێت. ناوبراو به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه 15ی ڕه‌شه‌ممه به یاوه‌ری شاندێکی باڵا که پێکهاتبوو له وه‌زیرانی ئابوری، گومرۆک و بازرگانی، وزه، گواستنه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کان و گه‌شه‌پێدان و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حکومی، نوێنه‌رانی ده‌زگا هه‌واڵده‌رییه‌کان و شاره‌زایانی بواری په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات سه‌ردانی تارانی کرد و له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران به تایبه‌ت حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار و ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار کۆبووه.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆیه بۆ تاران له‌و کاته‌وه که بووه‌ته سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا. خاوه‌ن بیرۆکه‌ی نه‌بوونی ئاڵۆزی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له کاتێکدا سه‌ردانی تارانی کرد که تورکیا له‌م ڕۆژانه‌دا ئاڵۆزییه‌کی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌بینێت و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌نکه‌ره له گه‌ڵ دیمه‌شق، به‌غدا و تاران وه‌ک جاران ئاسایی نییه. له ئێستادا پێویسته وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه که سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا چه ئامانجێکی له سه‌ردانیکردنی تاران هه‌بووه؟ سه‌باره‌ت به‌مه‌ش پێویسته بڵێین، ئه‌گه‌رچی شاندێکی باڵای ئابوری تورکیا له‌م سه‌ردانه‌دا هاوڕێیه‌تی ئۆغلۆیان ده‌کرد، نابێت که ئامانجه‌کانی ئه‌م سه‌ردانه ته‌نیا به پرسه ئابورییه‌کانه‌وه سنوردار بکه‌ین و ئامانجه سیاسی و ئه‌منییه‌کانی ئه‌م سه‌ردانه پشت گوێ بخه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه پێویسته ئاماژه به دوو خاڵی گشتی بده‌ین:
1)به تێپه‌ڕاندنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له لایه‌ن ئێرانه‌وه له ئاکامی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، درگای ده‌فرایه‌تییه ئابورییه‌کان به ڕووی ئێران‌دا کراوه‌ته‌وه. به له‌به‌رچاو گرتنی کێبه‌ڕکێی نێوان تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا، ئه‌نکه‌ره نایه‌وێت له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان و گه‌شه‌ی ئابوری له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان بێ به‌ش بێت و گۆڕه‌پانه‌که بۆ ڕکابه‌ره ئه‌ورووپییه‌کان به جێ بێڵێت. له هه‌مان کاتدا تورکیا که دراوسێی ئێرانه و تایبه‌تمه‌ندی نزیکی جوغرافیایی هه‌یه، ده‌توانێت هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کی بۆ هاوکارییه بازرگانییه‌کان بێت. چوار ساڵ به‌ر له ئێستا، عه‌بدووڵا گویل سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاته‌ی تورکیا له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تاران داوای ئه‌وه‌ی کردبوو که ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات له ماوه‌ی دوو ساڵدا بگاته 30 ملیار دۆلار. ئه‌مه‌ش ڕووی نه‌دا و ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا ساڵی ڕابردوو 15 ملیار و ئه‌مساڵ بۆ 10 ملیار دۆلار دابه‌زی. هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان که به‌ده‌ر له هه‌ل و مه‌رجی گه‌مارۆکانی دژ به ئێران، ئه‌وه‌ی که زیاتر له هه‌ر هۆکارێکی دیکه بووه‌ته ڕێگر له مسۆگه‌ربوونی ئه‌م ئامانجه، سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا بووه که له دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بووه و تاران و ئه‌نکه‌ره‌ی تا ڕاده‌یه‌ک لێک دوور خستووه‌ته‌وه.
قه‌یرانی سوریا و ئاڵۆزی و ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌نکه‌ره و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، سه‌رچاوه‌ی به‌هێزی گه‌شتیاری ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و دابه‌زین برد و ئاساییه که بیر له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان بکاته‌وه.
زیاتر له‌مه‌ش له‌م دۆخه نوێیه‌دا که ناکۆکییه‌کانی نێوان تورکیا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به سوریا بووه‌ته قه‌یران، ئه‌نکه‌ره پێویستی به دابین کردنی وزه‌یه له ئێران. هه‌ر بۆیه که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و گازی ئێران له ئامانجه‌کانی دیکه‌ی ئابوری تورکیایه له نزیکبوونه‌وه له گه‌ڵ ئێران. به واتایه‌کی دیکه ئێران بۆ تورکیا ده‌روازه‌ی گه‌یشتن به ڕۆژهه‌ڵاته که هه‌ڵگری ده‌فرایه‌تی و توانای بازرگانی و ئابوری هه‌ره باڵایه و تورکیاش بۆ ئێران ده‌روازه‌ی گه‌یشتنه به ڕۆژئاوا.
له‌م ڕووه‌شه‌وه هه‌نگاونان به‌ره‌و مسۆگه‌ربوونی ئامانجی 30 ملیار دۆلاری یه‌کێک له پلانه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی ئۆغلۆ بۆ تاران بووه. بڕیاره بیست و پێنجه‌مین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی هاوکارییه ئابوری و بازرگانییه‌کانی دوو وڵات له داهاتوویه‌کی نزیک له تورکیا به‌ڕێوه بچێت.
2)ده‌توانین بڵێین که گرنگترین ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی داوود ئۆغلۆ بۆ تاران، وتووێژ و ڕاوێژ سه‌باره‌ت به قه‌یران و کێشه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت سوریا بووه، قه‌یرانێک که بووه‌ته گرێ کوێره‌یه‌ک و زیانی به وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که گه‌یاندووه. ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به سوریا خاڵی ناکۆکی زۆریان هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاری دابه‌زینی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات بووه. ئه‌نکه‌ره به هه‌موو هێزێکه‌وه هه‌وڵی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا ده‌دات، به‌ڵام ئێران پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د به هێڵی سووری خۆی ده‌زانێت. هه‌روه‌ها ئه‌نکه‌ره له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له لایه‌ن گه‌لانی ناوچه‌که به پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا تۆمه‌تبار کراوه و تارانیش به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وته ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه.
سه‌ردانه‌که‌ی داوود ئۆغلۆ بۆ تاران پیشان ده‌دات که تورکیا هه‌وڵی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران ده‌دات. پێ ده‌چێت به‌رپرسانی تورکیا به‌و ڕاستییه گه‌یشتبن که ئێرانی پاش گه‌مارۆکان، به هێزێکی دیکه‌وه پێ ده‌نێته هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که. له‌م ڕووه‌شه‌وه به‌رپرسانی باڵای تورکیا بیر له ئیداره‌کردنی خاڵه ناکۆکییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران ده‌ده‌ن به تایبه‌ت له قه‌یرانی سوریا و له ژێر سێبه‌ری ئاگربه‌سته‌که‌ی ئێستای ئه‌م وڵاته. ئه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به‌م ئاگربه‌سته که به ڕێکه‌وتنی نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا له به‌رواری 8ی ڕه‌شه‌ممه جێبه‌جێ کرا، تورکیا هه‌ست به‌وه ده‌کات که په‌راوێز خراوه و ڕۆڵێکی له بڕیاره‌کاندا نه‌بووه. هه‌روه‌ها پێ ده‌چێت تورکیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له ئێران هه‌بێت له نێوان ئه‌نکه‌ره و مۆسکۆ ڕۆڵی نێوه‌ندگێڕیی هه‌بێت. له‌م نێوه‌نده‌دا، به هۆی نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی ئه‌نکه‌ره و ڕیاز، تورکیاش ده‌توانێت به هه‌مان شێوه هه‌وڵی نێوه‌ندگێڕی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان بدات.
ئێران و تورکیا ئه‌گه‌رچی سه‌باره‌ت به سوریا ناکۆکی جیدییان هه‌یه، به‌ڵام له‌م قه‌یرانه‌دا خاڵی هاوبه‌شیشیان هه‌یه، بۆ نموونه پرسی کوردان. یه‌کێک له گرنگترین ئامانج و ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی ئۆغلۆ بۆ تاران، ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی دوو وڵات سه‌باره‌ت به دۆخی کوردانی سوریا بووه. به‌م دواییانه ڕووسیا پێشنیاری فیدراڵیزمی بۆ سوریا کردووه، پێشنیارێک که دوو وڵاتی ئێران و تورکیا دژایه‌تی ده‌که‌ن. تاران و ئه‌نکه‌ره هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن که پێشنیاری له‌م شێوه‌یه زیان به جوغرافیای سیاسی ناوچه‌که ده‌گه‌ێنێت.
له ئاکامدا پێویسته بوترێت، سه‌ردانه‌که‌ی داوود ئۆغلۆ ده‌توانێت خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له پته‌وبوونی خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان دوو وڵات به تایبه‌ت له بواری ئابوری له لایه‌که‌وه و دابه‌زینی ئاستی ناکۆکییه‌کان و ئیداره‌ی ناکۆکییه‌کانی دوو لایه‌ن هه‌ژمار ده‌کرێت. ئێران و تورکیا دوو ڕکابه‌ری جیدی یه‌کدین، به‌ڵام هونه‌ری دیپلۆماسی ئه‌وه‌یه که ڕێگری له بوونی کێبه‌ڕکێ به دوژمنایه‌تی نێوان وڵاتان بکات.
ئیدریس سلێمانی