بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند: هەموو کات باسی دیمۆکراسیەتی ساختەی ڕۆژئاوامان بۆ کردوون کە جوانکاری بۆ دەکەن و خەڵکی پێ فریو دەدەن بە تایبەت چینی گەنجان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ڕێگای ئەوەشەوە جیهانیان بە هاواری مرۆڤایەتی بەرز و ئازادی زۆر و دیمۆکراسی پڕ کردووە، بەڵام چەند ڕاستییەک ئاشکرا کران کە لە زۆر کەس شاراوە بوون بە تایبەت لە کۆمەڵگا عەرەبی و ئیسلامییەکان.
سەدر لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە ڕاستییەکانی پێشکەوتن و زانست و تەندرووستییەکەیان ئاشکرا بوو، پێشتریش ئارەزووە سێکسییەکانیان کە خۆی لە هاوڕەگەزبازی دەبینێتەوە ئاشکرا بوو، شارەزایی دیمۆکراسیەت لە هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکادا دەرکەوت.
کۆتایی/.