بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم ئازارەدا جومگەکان تووشی ئاوسان و ئێشی زیاتر دەبن و لە چالاکی و جوڵەکانی ڕۆژانەش هەستی پێدەکرێت.
لێرەدا هۆکارەکانی ئازاری جومگەکان لە وەرزی سەرما و شێوازی چارەسەرکردنیان هاتووە:
هۆکاری ئازاری جومگەکان لە وەرزی زستان:
هیچ هۆکارێکی تایبەت نییە بۆ ئازاری جومگەکان بەڵام دەکرێت گۆڕانکاری کەش و هەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕۆڵیان لە زیاتربوونیدا هەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، لە وەرزی زستان ڕێژەی شێ لە هەوادا کەم دەبێتەوە و پەستانی هەوا گۆڕانکاریی بە سەردا دێت، سەر لە نوێ ئەمەش ڕۆڵی هەیە لەوەی ئازاری جومگەکان خەراپتر ببێت.
هەندێک لە توێژەران باس لەوەش دەکەن کە لەم وەرزەدا جەستە هەوڵ دەدات خۆی گەرم بکاتەوە و خوێنی زیاتر بۆ ئەندامەکانی جەستە دەنێرێت. لەم کاتەدا دەمارە خوێنییەکان لە قۆڵ، قاچ، شان و ئەژنۆکان تووشی ڕەقبون دەبێت و لە ئەنجامدا ناڕەحەتی و ئازار درووست دەبێت.
چارەسەرکردنی چۆن دەبێت؟
باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی ئازاری جومگەکان کەم بکەیتەوە ئەوەیە کە جەستەت بە گەرمی بهێڵیتەوە، ئەمەش مەترسی نەخۆشییەکانی دیکەش کەم دەکاتەوە کە بە هۆی سەرماوە ئەگەری توشبوونت هەیە.
هەروەها گرنگی بە خواردنی ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین دی بدە، هەوڵ بدە لە کاتی دەرکەوتنی خۆر لە دەرەوە بیت یان گرنگی بە خواردنی وەها بدەیت کە ئەو ڤیتامینەیان تێدا بێت.
هاوکات پێویستە ئازاری ماسولکەکانت نەدەیت، پەستانی زۆر مەخەرە سەریان، کەلوپەلی قورس هەڵمەگرە و وریای جۆری ئەو چالاکییانە بە کە ئەنجامیان دەدەیت.